درۆن یا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مێژوویەکی لانیکەم دووسەد ساڵەی هەیە. سادەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ساڵی ١٧٨٢ دوو برای فرانسەیی بە ناوەکانی ژۆزێف -میشێل مۆنتگۆڵفیەر و ژاک -ئێتیەن مۆنتگۆڵفیەر باڵۆنیان دروستکرد و بەرلەوەی سواری ببن، بەبێ سەرنشین هەڵیاندا و نیشاندیانەوە. ئەمە وەک دەسپێکیک بۆ جڵەوکردنی فڕۆکەیەک بەبێ سەرنشین. ساڵی ١٨٤٩ ووڵاتی ئۆتریش (نەمسا) بە باڵۆنی بێسەرنشین پەلاماری ئیتاڵیای دا و بۆمبارانی کرد. دوواتریش لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، ساڵی ١٩١٧ لە بریتانیا و ساڵی ١٩١٨ لە ئەمریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست کرا کە بە شەپۆلی رادیۆ لە دوورەوە جڵەو دەکرا. ئەمەی دووایی سەرەتای دروستکرانی درۆنی تازە بوو کە تەکنۆلۆجیای ئەلەکترۆنیی تێدا بەکارهێنرابوو. بەڵام نەوەی تازەی درۆنەکان کە تەکنۆلۆجیای کۆمپیووتەریان تێدا بەکارهێنرا لە دەیەی هەفتا و هەشتای سەدەی رابردوودا بوو.
Sunday, April 28, 2024
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یا درۆن
Friday, April 26, 2024
سەبارەت بە رەچەڵەکی سەعدی
لەمێژە بیستوومە کە گوایە سەعدی کورد بووە. دیارە تا پەنجا ساڵ لەمەوبەر کە خوێندن تەنیا لە حوجرە و مزگەوتەکان بوو، بووستان و گوڵستانی سەعدی لە هەموو مزگەوتێکی ئەم کوردستانە فراوانە هەبوون و دەخوێنران.
ئەم وێنەیەی کە دەیبینن کۆپیی لاپەڕەیەکە کە لە ئەرشیڤی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پارێزراوە.
ئەمە نامەیەکە بە لوڕی نووسراوە و گوایە دەوروبەری ساڵانی ٦٥٠ تا ٧٠٠ی کۆجی سەعدی نووسیووێتی. دیارە لوڕیزانێکی باش پێویستە کە بتوانێت هەمووی بە دروستی بخوێنێتەوە و بیھێنیتە سەر رێنووسی هاوچەرخ.
ئەم نامەیە ئەمە دەسەلمێنێت کە سەعدی یا لوڕ بووە یا زمانی لوڕیش شانبەشانی فارسی لەو سەردەمەدا زمانی نووسین بووە و سەعدی لوڕیی زانیوە.
لەلایەکی ترەوە مامۆستا یووسفی ئەردەڵان لە تێچنێکدا کە لە فەیسبوک بۆ منی نووسی گوتی: نزیکەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەقێکی یەکێک لە پەرتووکەکانی (نەجەف دەریابەندەری)م خوێندەوە کە دروست لە یادم نییە خۆی نووسیبووی یا وەریگێڕابوو؛ لەوێدا نووسرابوو کە سەعدی پەرتووکێکی داناوە بە ناوی (فەهلەویات) بەڵام نووسەرانی فارسی هیچ بایەخیان پێنەداوە. دەریابەندەری هەر ئەوەندەی نووسیوە و لەمە زیاتر روونی نەکردووەتەوە. جا ئەگەر ئەمە راست بێ کەواتە سەعدی یا کوردی فەیلی بووە یا زمانی کوردی و شێوازی هۆنراوەی کوردیی فەیلیی زانیوە. چونکە وێدەچێ ئەو پەرتووکە کە بە ناوی (فەهلەویات) بووە تایبەت بەو هۆنراوانەی بێ کە بە زمانی کوردیی فەیلی نووسیونی یا هەر فارسی بوون و بە شێوازی هۆنراوەی کوردی دایناون. چونکە فەهلەویات شێوازی نوووسینی هۆنراوەیە بە کوردی؛ بۆ وێنە هۆنراوەکانی باوە تاهیری هەمەدانی هەموویان بە شێوازی فەهلەوی نووسراون. بەڵام خودی ئەوە کە نووسەرانی فارس بایەخیان پێنەداوە وێدەچێت کە پەرتووکەکە کوردی بووبێت و ئەوان لێی تێنەگەیشتوون؛ و نەیانویستووە سەری خۆیانی پێوە بیەشێنن.
شایانی باسە کە بەیتە هۆنراوەیەکیش پێشتر بڵاو بووەتەوە کە گوایە هی سەعدییە و دەڵێت:
گاە بە تازی آستین بر من زند گوید تعال!
گاه بە کوردی گویدم: بۆرە نشین و نان هور!
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...

