ئەم بەردنیگارە کە لە وێنەکەدا دیارە ئاسەوارێکی دێرینی ئیلامییە لە ئوستانی خووزستان و شاری ئیزە/ماڵەمیر. دکەوێتە دۆڵێکەوە کە ناسراوە بە تەنگەی نەورۆز و لە نزیک ئاواییەکە بە ناوی خونگێ ئەژدەر.
Friday, June 30, 2023
خوونەگێ ئەژدەر
تاڤگەی چکان
کێوی تەمەندەر
کێوێکی سەختی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆسە و چەند لووتکەیەکی بەرز و سەرکەشی هەیە. سەر بە شارەدێی بەربەروودی رۆژاوایە لە ئوستانی لوڕستان و نزیک شاری ئەلیگۆدەرز. یەکێک لە کوێستانە سەخت و بژوێن و دەوڵەمەندانە بوو کە زۆرترین ژمارەی ئاژەڵە کێوییەکانی زاگرۆسی لە خۆ گرتبوو، بەڵام بەهۆی پشتگوێ خرانی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە ساڵانە زۆرترین راو و شکاری لێدەکرا، هەربۆیە ئێستا مەترسی لە سەر قڕبوونی بەتەواویی ئاژەڵەکان هەیە و ژمارەیان زۆر دابەزیوە. زستان ناوچەیەکی کوێستانیی بەفرگرە و شوێنی زۆر لەباری هەیە بۆ یاریی سکی (خلیسکانە). بەرزترین لووتکەی تەمەندەر دەگاتە ٣٥٤٧ مەتر.
گردی کۆنە سۆفیان
مەهناز شەریفی سەرپەرەستی دەستەی کنە و پشکنین لە دوو گردی کۆنە سۆفیان، سەر بە شاری شنۆ رایگەیاند کە وا پاشماوەی شارستانییەتی ٥ تا ٧ هەزار ساڵەیان لەم دوو گردە دا دۆزیوەتەوە. ئاسەوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ چاخی مسین و بەردین. کۆنە سۆفیان گوندێکی کاولبووە لە نزیک گوندی سۆفیان لە دەشتی شاری شنۆ.
پێشکۆ/پێشبەندی (وەر)
ئەم پێشبەندە لە واژەکانی وەک وەرکەوتن، وەرگێران، وەرگەڕان، وەرچەرخان، وەرسووڕان و تاد.. دا هەیە. ئەمە هەم لە سۆرانیدا هەیە، هەم لە لوڕیدا. هەروەها لە فارسیشدا هەیە و بە شێوەی (بەر) گۆدەکرێت.
چرا
چر ریشەی ووشەکەیە و (ا) پاشگر وەک لە زۆر ووشەی تری وەک بینا، رۆشنا، گۆیا، زانا، دانا، توانا و تاد.. هەیە. واژەکانی چرا، چریسکە و چرەنگی لێوە دروست بووە. چریسکە واتە ئەو زیلکە ئاورەی لەکاتی سووتانی داردا بەرز دەبێتەوە و بە هەوادا دەڕوات. لە لوڕی دا دەبێتە چرەنگ.
میرنەورۆز
میر نەورۆز ناسراو بە رەند لوڕستانی هۆنەرێکی سەدەی نۆزدەهەمی لوڕە؛ کاریگەریی زۆری هەبووە لە سەر خەڵکی مەڵبەندەکانی لوڕستان، ئیلام و خووزستان. زۆربەی هۆنراوەکانی میر نەورۆز لەگەڵ گۆرانییەکانی لوری تێکەڵ کراون و بە ئاوازی جیاجیا دەگوترێنەوە. هیچ هۆنەرێکی لوڕ نییە کە لە هۆنینەوەی هۆنراوەدا لاسای میر نەورۆزی نەکردبێتەوە. میر نەورۆز جگە لە لوڕی هۆنراوی بە فارسیش هۆنیوەتەوە.
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...





