وەک زۆربەمان ئاگادارین ئەولیای چەلەبی کوڕی دەروێش محەممدەاغای زیللی، گەڕیدەیەکی تورکی عوسمانی بوو. ئەو لە نێوان ساڵەکانی ١٦١١ و ١٦٨٢ دا ژیاوە. ئەو لە ئەستەمبووڵ لەدایک. بووە و لە ساڵی ١٦٣٠ وە دەستی کردووە بە گەڕان و لە ماوەی جل ساڵدا وەڵاتەکانی عوسمانی و دەوروبەری گەڕاوە. لە هەموو شوێن و ناوچەکان یادداشتی نووسیوە و پاشان لە پەرتووکێکی دە بەرگی دا بە ناوی (سیاحەتنامە) یا (گەشتنامە) گرد و کۆی کردووەتەوە.
Tuesday, November 7, 2023
ئەولیای چەلەبی
Sunday, November 5, 2023
سێسیل جۆن ئێدمۆندز
Saturday, November 4, 2023
ئاوەتەماتە یا دۆشاوی تەماتە
Friday, November 3, 2023
نامەنووسییەکانی مەکماهۆن- حسێن
![]() |
| حسێن ئیبن عەلی ناسراو بە شەریفی مەککە |
![]() |
| سێر ڤێنسنت ئارتەر هێنری |
Tuesday, October 31, 2023
ئامرازی پەیوەندیی (لە)
ئەم ئامرازە بۆ پێکەوە بەستنەوەی دوو واژە لە رستەدا بەکاردەهێنرێت و رۆڵێکی گرنگی لە رستەدا هەیە. لە سەرەتا و نێوەڕاستی واژەدا دێت و هەرگیز ناکەوێتە پێنی رستەوە.
ئەم ئامرازی پەیوەندییە لە زووانی فارسی دا دەبێتە (دەر) و لە لوڕی و لەکی دا دەبێتە (دْ). لە کورمانجیی باکوور دا بریتییە لە (لْ) یا (ژْ) و لە هۆرامیش دا دەڵێن (جە). شایانی باسە کە لە زۆربەی ناوچەکانی موکریانیش لە بری (لە) دەڵێن (دە)؛ هەرچەند لە سی ساڵی رابردوودا لە بواری نووسین دا زۆر کەمڕەنگ بووەتەوە و پتر (لە) بەکاردەهێنن.
ئەگەر بە ووردی لێیان بکۆڵرێتەوە ئاشکرایە کە هەموویان یەک ریشەیان هەیە و بەگوێرەی سەردەم و ناوچە دەنگەکان کەمێک گۆڕاون. لێرەدا (دەر) ی فارسی، (دْ)ی لوڕی و (دە)ی موکریانی هەر یەکن؛ بەڵام فارسییەکە لە دوواوە پیتێکی پێوە زیاد کراوە کە ئەمە دیاردەیەکی گشتییە لە فارسی دا و لە زۆربەی واژە هاوبەشەکانی لەگەڵ کوردی دا ئەمە بەرچاوە. بۆ وێنە:
سی/سیا = سیاهـ
رێ/را = راهـ
ما/مانگ = ماهـ
تەش = ئاتەش
بێتر/باشتر = بێهتەر
مۆ = مۆهر
رۆ = روود
تاڵ = تەڵخ
سپی = سێفید
بە ووتەیەکی تر، ئەوە زووانە زاگرۆسییەکان نین کە ووشەکان کورت دەکەنەوە، بەڵکوو فارسییە کە دەنگی نەخوازراو، بەبێ هۆکار دەخاتە نێوەراست یا پێنی واژەکانەوە، تەنانەت هەندێک جار دەنگی زیادە دەخاتە سەرەتایشەوە.
Saturday, October 21, 2023
مۆرتەزا خانی ئەعزەمی لوڕستانی
مۆرتەزا ئەعزەمی لوڕستانی (١٣٧٠-١٢٩٧)چالاکێکی سیاسی لوڕ بوو و نوێنەری خولی یەکەمی بازنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامیی لوڕستان بوو کە دەکاتە باوکی دوکتۆر هۆشەنگ ئەعزەمی. ئەو خەڵکی لوڕستان بوو و یەکێک بوو لە سەرگەورەکانی هۆزی بیرانوەند.
عەلی قوڵی خان ناسراو بە سەردار ئەسعەدی بەختیاری یا سەردار ئەسعەدی دووەم
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...








