Wednesday, January 5, 2022

ئەستێری ئاو بۆ ئاژەڵە کێوییەکان

 



چەند رۆژێکە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەبیستم کە باس لە دروسکردنی حەوز و ئەستێری ئاو لە دەر و دەشت بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دەکرێت.. ئەمە خۆی لە خۆیدا هەستێکی پاک و مرۆڤانەیە و نیشانەی دڵسۆزی و پەرۆشیی ئەم خەڵکەیە بۆ ئاژەڵە کێوییە بەستەزمانەکان؛ کە بەهۆی مرۆڤەوە ژینگەیان کاول و وێران کراوە و خواردن و خواردنەوەیان بڕاوە و هێلانەیان شێواوە.

بەڵام لە راستیدا دروسکردنی حەوزێک و دووان و سیان و .. چارەسەری ئەم گرفتە ناکات و هەموو ئاژەڵەکان لە تینوێتی رزگار ناکات.  رەنگە لە هەمان کاتدا ببنە تەڵەیەکیش بۆ کۆمەڵێک راوچیی دڕندە و بێویژدان و هەر لەسەر ئەم حەوزانە و لە کاتی ئاوخواردنەوەدا راویان بکەن و گیانیان لێ بستێنن.  ئەم حەوزانە کە زۆر زۆر بچووکن و ژمارەیشیان زۆر کەمە ناتوانن ببنە سەرچاوەیەکی باش و بەردەوامی ئاو بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.. ئاژەڵ و باڵندەکان تەنیا تینوو نەکراون، ئەوان هەم برسی کراون و هەم لانە و ژینگەیان تێکدراوە و شێوێندراوە.

باشترین کار کە ئێمەی مرۆڤ لە دەستمان دێت ئەمەیە کە سروشت سەوز بکەینەوە. دار و دەوەن و گیای جۆراوجۆر بڕوێنین. ئاو بۆ رووبار و کانییەکان بگێڕینەوە. ژینگە و دەوروبەرمان لە پلاستیک و نایلۆن و لاستیک و شووشە پاک بکەینەوە. پەرێز، و مەزرا و دارستانەکان چیتر ئاگر نەدەین و نەیانکەینە خۆڵەمێش.
لە هەموو شتێک گرنگتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ووشکەساڵی، بە کەندنی چاڵ و خەندەک و دروسکردنی گۆل و بەنداو ئاوی بەفر و باران گل بدەینەوە. 

No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...