تاڵەبان لە سەرەتاوە لە پاکستان و بە دەسیسەی (ئای ئێس ئای) واتە رێکخراوی سیخوڕیی پاکستان دروستکرا کە یەکێکە لە بەهێزترین رێکخراوە سیخوڕیەکانی جیهان. پاکستان هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە ئەفغانستان وەک پاشکۆی خۆی بهێڵێتەوە تا وەک کەرەستەیەک دژ بە هیندوستان بەکاری بێنێت. بۆیە کاتێک کە موجاهیدەکانی ئەفغان بەسەر سۆڤیەتدا سەرکەوتن، پاکستان خێڕا کەوتە بیری ئەوە کە رێگە بگرێت لە هەبوونی هەر پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان حکومەتی ئایندەی ئەفغانستان و هیندوستاندا. بۆ ئەمەیەش (ئای ئێس ئای) رێکخراوێکی توندڕۆی ئیسلامیی لەو فەقێ ئەفغانیانە دروستکرد کە لە پاکستان خەریکی خوێندن بوون. ئەم رێکخراوەیش رێکخراوێکی تونداژۆ بوو بە ناوی بزووتنەوەی (تاڵب) یا فەقێ یانی ئەفغانستان.
شایانی باسە کە خودی دەوڵەت-نەتەوەی پاکستان، تەنیا یەک پێناسەی هەیە کە موسڵمان بوونە؛ ئەگینا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ویلایەتێکی هیندوستان دا نییە. هەربۆیە دەیەوێ کارێک بکات ئەم پێناسەیەی خۆی لە ئەفغانستانیشدا تۆخ بکاتەوە؛ و بەم جۆرە لە هاوسەنگیدا لەگەڵ هیندوستان تای تەرازووی خۆی قورستر بکات.
دووڕوویی پاکستان لێرەدایە کە لە کاتێکدا کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیر و پستیوانی بزووتنەوەی تاڵەبانی ئەفغانستانە و لە بیست ساڵی رابردوودا جێگا و شوێنی پێداوە و حەوندوویەتیەوە، بەڵام بزووتنەوەی تاڵەبانی پاکستانیش بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دادەنێت. یانی هەمان هێڵ و هەمان بیر و باوەڕ و ئایدیۆلۆجی بۆ ئەفغانستان بە باش دەزانێ و پشتی دەگرێ و پارەی بۆ سەرف دەکات، بەڵام بۆ پاکستان بە ناڕەوا و کوفری هەژمار دەکات.

No comments:
Post a Comment