کابرایەک دەمرێت و دووای شوشتن و کفنکردن دەیبەن بۆ قەبرستان. کاتی ناشتن و تەڵقین دان مامۆستا دەگاتە جێ و خەڵکەکە دەڵێن فەرموو مامۆستا. مەلا بەرک و باخەڵی دەگەڕێت تەڵقینەکە نادۆزێتەوە، بیری دەکەوێتەوە کە لە ماڵەوە لە بیری چووە. مامۆستا روودەکاتە کەسێک و دەڵێ کاک فڵانی بەغارێک بچۆوە ماڵی ئیمە تەڵقینەکەم لە ماڵەوە لەبیر چووە، بۆم بێنە! عەلی خەندانیش کە لەوێ دەبێت دەڵێت ڕاوستن! کەس نەڕوات! ئا دەی مامۆستا تەڵقین چەند دێرە؟
مامۆستا دەلێت: وەڵا کاک عەلی هەر بیست دێرێکە.
کاک عەلی دەڵێ :چەند ساڵت خوێندووە؟
مەلا دەڵێت: بە بزەوە دەڵێت دوازدە ساڵ.
کاک عەلی دیسان لێی دەپرسێت: ئەدی چەند ساڵه مەلایەتی دەکەیت؟
مامۆستاش دەڵێت :ئەوساڵ پازدە ساڵە مەلام و مەلایەتی دەکەم.
کاک عەلی دەڵێت: پازدە و دووازدە دەبێتە بیست و هەفت. باشە مامۆستا تۆ بە بیست و هەفت ساڵان نەتتوانیوە ئەو بیست دێرە تەڵقینە لە بەرکەی، دەی هەرسێک تەڵاقم کەوێت ئەو مردوویەش قەت ناتوانێت بە دوو خولەکان فیری بێت! کورینە! ئەوەی ناوێت بیسمیللا! فاتیحایەک دادەن و با بڕۆینەوە!
No comments:
Post a Comment