ناوی گەلێکی دابەشکراوە لە ئاسیای ناوین. بە زمانی ئۆردوو پێیان دەڵێن واخی بەڵام بە زمانی خۆیان بە خۆیان دەڵێن خیک. زمانەکەیان لە زمانە ئێرانیەکانە. زۆرێک لە ووشەکانیان لەگەڵ کوردی و فارسی یەک ریشەن. گوایە واخیەکان لە بنەڕەتدا تاجیکن.
هەڵکەوتەی جۆگرافیایی ناوچەکەیان دەکەوێتە داڵانێک کە ئەفغانستان دەبەستێتەوە بە چینەوە و ناسراوە بە داڵان (کۆریدۆر)ی واخان. گەلی واخی\خیک لە هەموو لایەکی ئەم داڵانە نیشتەجێن کە لە رۆژهەڵاتی خاکی چینە، لە باشووری خاکی پاکستانە و لە باکووری ئۆزبەکستانە و رۆژاوایش ئەفغانستانە. واتە لە نێوان ئەم چوار وڵاتەدا دابەشکراون.
چەند نموونەیەک لە واژەکانی زووانی واخی/خیک
پیست =پێست، چەرم، توێکڵ
پەروانە = پەروانە، پەپوولە
پەرەندە = باڵندە، باڵدار
پیوەندی = پەیوەند
پۆکیزە = پاکژ، پاکیزە
گەندە = گەند، پیس
گەرد = گەرد، تۆز
گەردش = گەردش، گەڕان
گەرم = گەرم
گدۆی = هەژار (گەدا)
گۆورە = گاوارە (لانک)
شار = شار
شینی = شینایی (سەوزایی)
شلیک = نەرم، شل
شۆگرد = شاگرد، خوێندکار
شپوون = شوان، چۆپوون
ویست = بیست
وڵۆغ = ئاژەڵ، وەڵاغ
ووخێن = خوێن
مەزدوور = کرێکار
هەفتە = هەفتە
مەسخەرە = جۆک
مەست = مەست، سەرخۆش
مێغ = مێخ، بزمار
میۆنە = میان، نێوان
میزگ = میز، مێز، گمێز
میزگدوون = ئاودەسخانە
لێرەدا بەستەری فەرهەنگێکی واخی - ئینگلیسی دادەنێم، هەر کەس ئارەزووی بێت دەتوانێت سەیری ووشەکانیان بکات.
http://www.coelang.tufs.ac.jp/.../wakhi/search_list.php...
No comments:
Post a Comment