راستە ڤڕێنکەی قەبارە گەورەی وەک ئەوانمان دەسناکەوێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڤڕێنکە هەرچەند بچووکیش بێت لە کڵاشنیکۆڤ و ئارپیجی کاریگەرترە. ڤڕێنکە تەنانەت کەسانی سڤیل و شارنیشینیش دەتوانن دابینی بکەن و لە دژی شوێنە زۆر هەستیارەکانی دوژمن بەکاری بهێنن.
دیارە نەک لە بوواری لەشکریدا تەنانەت وەرزێر و جووتیارەکانیشمان دەتوانن بۆ رشاندنی دەرمان و ماددە پیتاوەرکان و هەروەها چاندنی تۆو سوودی لێوەردبگرن.
بێگومان بۆ دابینکردنی درۆنیش پێویست بە ئابوورییەکی بەهێز هەیە کە بزووتنەوەی کورد لێی بێبەشە؛ و چاوەروانیش ناکرێت بەم زووانە ببێتە خاوەن ئابووریی بەهێز و جێگیر.
No comments:
Post a Comment