وژاەیەکی کۆنە لە هەموو زمانە کوردی و ئێرانیەکان دا هەیە و هەندێ جار تۆزێک گۆڕانی بەسەردا دێت وەک نارەنج، نارنگ، نارەنگ، نیرەنگ و... لە سانسکریتیش دا وەک نارەنگ یا نارەنگوو باسی کراوە. ئەم ووشەیە هەر لە رێگای کوردی و فارسییەوە چووەتە نێو عەرەبییەوە و لەویشەوە و لە رێگەی ئەندەلوسەوە گەیشتووەتە زمانە ئەوروپاییەکان و بووە بە ئۆرەنج و ... گووایە لە بنەڕەت دا ووشەیەکی هیندییە. میوەکە خۆی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ شوێنزاکەی چین و ئاسیای رۆژهەڵاتە. چێژ و مەزەی ترش و تاڵە. بەگوێرەی فەرهەنگە فارسییەکان دەنگی (ج) عەرەبێنراوی (گ)ە؛ هەروەها گووایە لە بنەڕەت دا ووشەکە هیندییە. بەڵام بە ووردبوونەوە لە ووشەکە و لە شێوازی ووشەسازیی کوردی، گومانێک لەوەدا نییە کە هەم کوردییە و هەم کاریگەریی عەرەبیشی بەسەرەوە نەبووە.
▼
Wednesday, July 13, 2022
نارنج
پرتەقاڵ جۆرە شیرینەکەی نارنجە؛ کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیستعماریی پۆرتوگاڵ دا گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوین. ئەو سەردەمە پۆرتوگاڵیەکان لە هەموو گۆشەیەکی جیهان موستەعمەرەیان هەبوو. هەربۆیەیش لە زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی، یونانی، بوڵغاری، گورجی و تەنانەت باشووری ئیتاڵیایش پێی دەڵێن پرتەقاڵ؛ بەڵام هەرکامیان بە شێوە دەربڕینی خۆیان. پێشتر لە رێگەی عەرەبەکانەوە نارنج گەیشتبووە ئەندەلوس و لەوێوە بۆ هەموو ئەوروپا. هەربۆیە ناوەکەیان لە (نارنج)ەوە وەرگرتبوو کە عەرەبەکان لە (نارنگ)ی کوردی. فارسییان وەرگرتبوو. نارنج\نارنگ لەبەر چێژە ترش و تاڵەکەی زیاتر بۆ دەرمان یا وەک عەتر بۆ بۆنەکەی بەکاردەهێنرا.
کاتێ لە رووی واژەڕەتناسییەوە ووشەکە شیتەڵ دەکرێت، دەردەکەوێ کە بەشی یەکەمی ووشەکە کە بریتییە لە (نار)، هەر هەمان ووشەی (هەنار، نار)ی کوردییە. (نج)یش پاشگرە و لە زۆر ووشەی تردا هەمانە. وەک (سەرنج، درنج، ماڵنج، کۆڵنج، پاڵنج).
بە گشتی دەکرێ بگوترێ کە (نارنج) واتای ئەو میوەیە کە لەشێوەی (نار/ هەنار) ە دەبەخشێت. رەنگە ئەگەر لە سەردەمی گەیشتنی (پرتەقاڵ) بە کوردستان دا زمانی کوردی ئەوەندە ژێردەستە نەبووایە، هەرگیز ناوی (پرتەقاڵ)مان پەسەند نەکردایە کە ناوی میللەت و ووڵاتێکی ئەوروپاییە؛ و هەر پێمان بوتایە نارنج یا ووشەیەکی هاوشێوەمان لە ووشەی (نارنج) بۆ دابڕێژایە.

No comments:
Post a Comment