ئەفسەر و پسپۆری بریتانیایی سێر هێنری راوڵنسن ساڵی ١٨٣٥ و ١٨٤٧ سەردانی ئێران دەکات و بە دژوارییەکی زۆر و بە خستنە مەترسیی ژیانی، کۆپییەک لە نووسراوەکەی کێوی بێستوون هەڵدەگریتەوە. تا ئەو کاتە هیچکەسێک نەیدەزانی ئەم نووسراوەیە بخوێنێتەوە. راوڵنسن کەمێک فارسیی زانیوە. ئەو دووای کۆششێکی زۆر و سوود وەرگرتن لە نووسراوەکانی بابل و پيرسپۆڵس دەتوانێت کۆدەکان بشکێنێت و کلیلی خويندنەوەی نووسراوەکان دەدۆزێتەوە. دڵنیا دەبێت کە ئەوە داریۆس (دارا)ی مەزنی هەخامەنشییە؛ و ئەو نووسراوەیەی بيستوون بە سێ زمانی فارسیی کۆن و بابلی و ئیلامی نووسراوە. ئەم کارە دوو ساڵی خایاند. بەڵام پيشتریش کەسانی وەک گیۆرگ فريدریک گرۆتفەندی ئەڵمانی و ئەنتوان ژان سانت مارتینی فرانسەیی کاری خويندنەوەی بەردەنووس ديرینەکانیان کردبوو و کلیلەکانیان دۆزیبوویەوە.
Friday, June 30, 2023
بەردنیگارەی بێستوون
مەبەست لە نووسینی ئەم کورتە بابەتە تە ئەمەیە ئایا بۆچی ئەڵمانی و فرانسەیی و بریتانیایی لە ووڵاتی ئێمەدا دەتوانن زمانی هەزاران ساڵەی کۆنی ئێمە بدۆزنەوە و بیخوێننەوە لێی تێبگەن، بەڵام ئێمە ناتوانین ئەو نووسراوانە کە بە زمانی خۆمانن بخوێنینەوە؟
مەبەستی دووەمیشم ئەمە بوو کە بڵێم سەدان بەردەنووس و پارچەی بەنرخی نووسراوی ئیلامی لە ئێران و ووڵاتانی خۆراوادا لە مۆزەخانەکاندا هەمارکراون، ئەدی بۆچی دەڵێن هیچکەس ناتوانێت ئیلامی بخوێنیتەوە و لێی تێبگات؟؟ بۆچی ئەمەی بێستوون کە باسی داریوس دەکات، بە زمانی ئیلامییە و دەخوێنرێتەوە، بەڵام ئەو سەدان نووسراوەیەی تر ناخوێنرێنەوە؟؟
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...

No comments:
Post a Comment