لە فارسی و عەرەبیدا بە (اسطورە) دەنووسرێت. ماناکەی بریتییە لە چیرۆک و داستانی خەیاڵی کە ئێمە لە کوردیدا واژەی ئەفسانەی بۆ بەکاردەهێنین. زۆربەی ئوستوورەکان لەسەر بنەمای راستین بەڵام لە دريژەدا کراون بە خەیاڵی. ووشەی ئوستوورە نە عەرەبییە و نە فارسی؛ لە هەموو زووانە ئەوروپاییەکاندا بە شێوەی جیاجیا هەیە. لە فرانسەیی کۆندا گوتراوە ئیستوار یا ئیستۆری. لە لاتین دا بریتییە لە هیستۆریا کە راستەوخۆ و بێ دەسکاری لە یۆنانی وەریگرتووە. لە هەموو زمانە ئەورپاییەکان دا واتای چیرۆک، بەسەرهات، رووداو و .. دەدات. ریشەی یونانییەکەیش لە وەید -تۆر ی هیندۆ -ئەوروپایی کۆندایە.
بە بڕوای من رەگ و ریشە و ماکەی ئەم واژەیە بریتیە لە (ویت)ی کوردی بە واتای گوتراو.

No comments:
Post a Comment