زوانی عەرەبی و فارسی و بووە بە (صاف).
هەروەها بە دەشت و گۆڕاییەک کە هیچ گیا و رووەکی لێ نەڕوواوە دەڵێن (ساکەدەشت). رەنگە (کە) زیاتر وەک ئامرازێکی پەیوەندی لە نێوان (سا) و (دەشت) دا بەکارهێنرابێت.
هەروەها بە دەشت و گۆڕاییەک کە هیچ گیا و رووەکی لێ نەڕوواوە دەڵێن (ساکەدەشت). رەنگە (کە) زیاتر وەک ئامرازێکی پەیوەندی لە نێوان (سا) و (دەشت) دا بەکارهێنرابێت.
مەبەستی ووتە کۆنەکەیش ئەمەیە کاتێک کەسێک ئاگاداری رووداوێک نییە؛ بە تەشەرەوە پێی دەڵێن لە بێخەبەران کەشکەک سەڵاوات! واتە فڵان کەس تۆ ئاگات لە هیچ نییە و تەنیا خەریکی خواردنی چێشتی خۆشی کەشکەکیت و سەڵاوات بۆ دیداری ئەو دەنێریت. لە راستیدا کەشکەک چشتێکی زۆر بەتام و چێژ و بەسوودە و رەنگە مێژووی هەزاران ساڵەی لەگەڵ کورد دا هەبێت. دوای ئەوەی ئەم وێنەیەشم گرت، ئەم دەورییە کەشکەکەم هەموو نۆشی گیانم کر؛ بێ ئێوە ناخۆش.
چینییەکان رێگایەکی تریان بۆ پاراستنی هێلکە هەبوو کە لە کوردەواریدا نەبووە، ئەویش بریتی بوو لە تێکەڵکردنی خوێ، خۆڵەمێشی دار یا خەڵووزی قەسەڵ، قسڵ و بەڵمی چەڵتووک و گڵ. دوای ئەوەی هەموویان لەگەڵ چا تێکەڵ دەکردن و گیراوەیەکیان لێدروست دەکرد، هێلکەکانیان پێ سواغ دەدان. بەم جۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ دەیانتوانی هێلکەکان لە گەنین و پیسبوون بپارێزن. کاتێکیش لەجیاتی خۆڵەمێشی دار، خەڵووزی قەسەڵ بەکاردەهێنرێت، زەردێنە و سپێنەی هێلکەکان هەموو رەش دەبێت؛ ئەمەیش شێوازێکی جیاوازی ئامادەکردنی هێلکەیە لای چینییەکان.
![]() |
| شاخی کوڕەکاژاو وێنەگر: یەعقووب حاجی عەلی باراوی ٢٠\١\٢٠٢٠ |
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...