Saturday, September 14, 2024
ووریا
قەفەز
ئەم واژەیە لە عەرەبی و فارسی دا وەک (قفص) دەنووسرێت. لە کوردی دا قەوەز و قەپەز و قەفەسیشی پێ دەگوترێت.
بنەچەی ئەم ووشەیە بریتییە لە (کۆز) کە ژوورێکی کاتییە بە چیخ دروس دەکرێت بۆ بەرخ و کارژۆڵە تا لە دایکیان هاوێر بکرێن. واتە کۆز گۆڕانی بەسەردا هێنراوە و بووە بە کەوەز و قەوەز و قەفەز و سەرەنجام وەک (قفص) بووەتە موڵکی عەرەب.
بووسەلامە
بوونەوەرێکی ئەفسانەیی نێو دەریایە. نیوەی لەشی ماسییە و نیوەکەی تریشی لە دڕندە دەچێت. خەڵکی شاری بووشێر لایان وایە کە بووسەلامە هەمیشە بە دووای ئازاترین ماسیگردا دەگەڕێت تا پەلکێشی بنی دەریای بکات و بیخنکێنێت. دەڵێن هەر منداڵێک بە تەنیا لە کەناراوەکان بێت، بووسەلامە دەیگرێت و رایدەکیشێتە نێو دەریا و دەیخنکێنێت. هەروەها دەڵێن شەوەکی زوو کاتێک کە ماسیگرەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ کەوتنە رێگە بەرەو قووڵایی دەریا بۆ راوی ماسی، بووسەلامە دەچێت لەلای پێشەوەی بەلەمەکە دادەنیشێت تا خاوەنەکەی بێتە لای. کە هەست دەکات کابرا لە نزیک بەلەمەکەیە خۆی دەخاتە نێو ئاوەکە و کابرایش وادەزانێت کە هاوڕێیەکی خۆیەتی بەم شەوە کەوتە نێو دەریاوە، بەفریایەوە دەچێت کە رزگاری بکات؛ بەڵام بووسەلامە دەیگرێت و رایدەکێشێتە نێو دەریا و دەیخنکێنێت.
هەروەها دەریاوانەکانی ئەم ناوچەیە لە سەر ئەو باوەڕەن کە بووسەلامە دێوێکی دڕندەیە و شەوانە لە دەریادا پەلاماری کەشتی و بەلەمەکان دەدات و سەرنشین و مەلەوانەکان دەگرێت و گۆشت و خوێنیان دەخوات.
ئانشرتۆ
بە بڕوای زۆرێک لە دانیشتووانی لێوارەکانی کەنداوی فارس بوونەوەرێکی ئەفسانەیی لە دەریادا هەیە بە ناوی ئانشرتۆ. شێوەی لە مرۆڤ دەچێت بەڵام لە ژێر شەپکەشانەکانیدا دوو باڵی هەیە لە شێوەی پەڕی ماسی کە دەتوانێت بۆ مەلەکردن لە دەریادا بەکاریان بهێنێت. دەڵێن جارێکیان کۆمەڵێک راوچی کە لە دەریادا دەبن بۆ راوی ماسی دەگەنە دورگەیەک تەماشا دەکەن ژمارەیەکی زۆری ئانشرتۆ لەوێ خەریکی پشوودان و سانەوەن. پەلاماریان دەدەن و هەموویان دەسگیر دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیانهێننە نێو کەشتی و کاتێک بەڕێدەکەون بەرەو ماڵ، ئانشرتۆکان یەک بە یەک خۆیان فڕێدەدەنە نێو دەریا و دەڕۆن؛ تەنیا دانەیەکیان دەمێنێتەوە کە ئەویش لە ژێرخانی کەشتیەکەدا گیری کردبوو نەیدەتوانی بچێتە دەرەوە. ئەویان کچ دەبێت؛ هەر بۆیە ناخودای کەشتی دەیکاتە هاوسەری خۆی و چەند منداڵی لێی دەبێت بەڵام هێشتا پێوەند بە قاچەکانییەوە دەبێت و ناوێرێت ئازادی بکات چونکە دەزانێت رادەکات. رۆژێکیان منداڵەکانی پێوەندەکە لە قاچی دایکیان دادەماڵن و ئەویش بە پڕتاو رادەکات و دەگەڕێتەوە نێو دەریا.
ئایماوی
ناوی بوونەوەرێکی ئەفسانەییە. وەک لە واژەکەوە دیارە واتە ئادەمی ئاوی. مەردمی ناوچەکانی کۊگلۆ و بۆیرەمەد لە لوڕستان لەسەر ئەو باوەڕەن بوونەوەرێک لە رووبارەکاندا هەیە کە هەموو لاشەی لە ئاو ئافرێندراوە. بەردەوام لەو ئاوانەدا دەژیێت. هەر ئەویشە دەبێتە هۆی خنکانی مرۆڤەکان لە ئاودا؛ کاتێک کە رایاندەکێشێتە بنی رووبارەکان و زۆر جار بۆ ماوەی چەند رۆژ و هەفتە ئازادیان ناکات.
چۆخە، چۆقا، چۆغە، چۆغا
لە هەموو بەشەکانی ئەم نیشتمانە فرت و فراوانەدا، هەر لە سنوورەکانی ئەنادۆڵەوە تا لێوارەکانی دەریای عومان ئەم پۆشاکە بەم ناوەوە ناسراوە و لە هەموو کونج و کەنارێکی ئەم کوردستانەدا دەکرێتە بەر بەڵام بە کەمێک جیاوازی لە درووماندا.
سەترە
سەترە پۆشاکێکە لە هەموو ناوچەکانی لەک و لوڕنشین پیاوان دەیکەنەبەر. لە شانەوە تا سەروو ئەژنۆکان دادەپۆشێت و هەندێک جار ئێخە و بەرۆکی بە دوگمە دادەخرێت و شاڵیش لەسەر سەترە و لە ناوقەد دەبەسرێت.
لە ناوچەکانی تری وەک کرماشان، گەرمیان و جافەتی کەواسەڵتە یا کەوا و سەڵتە هەبوو کە رەنگە ئێستایش هەندێک بیپۆشن. لە ناوچەکانی تریش وەک موکریان کەواشۆڕە هەبوو؛ کە هەموویان لە شانەوە تا سەر ئەژنۆ یا خوارووتری دادەپۆشی. دیارە هەندێک جار ناوەکان تێکەڵ دەکرێن و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک دەگۆڕێن. بۆ وێنە لە هەندێک ناوچە کەواسەڵتە یەک ناوە بەڵام لە ناوچەیەکی تر کەوا خۆی جلکێکە و سەڵتەیەش یەکی ترە. یا کەواشۆرە لە هەندێک شوێن ناوی جلکێکە بەڵام لە شوێنگەلی تر کەوا جلکێکە و شۆڕەیش یەکێکی ترە.
بەڵام مەبەستی سەرەکیی من لە نووسینی ئەم کورتە نووسراوەیە ووشەکانی (سەترە) و (سەڵتە) بوو. ئەم دوو ووشەیە هەر یەکن بەڵام دەنگی (ر) ی لوڕی لە سۆرانییەکەدا بووە بە (ڵ) و پاش و پێشێکیش بە دەنگی (ت) کراوە. ووشەی سەترە دەبێ هەمان (ستر)ی عەرەبی بێت بە واتای پاراستن کە ئۆجەلانی مەزن دەڵێت لە بنەچەدا کوردییە و لە ووشەی ئەستێرەوە هاتووە. ئەمەیش بابەتێکی قووڵی مێژوویی- فەلسەفی -زمانەوانییە.
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...






