ئێمەی کورد هەمیشە گلەیی لە خۆمان دەکەین کە مێژووی خۆمان نازانین.. بەڵام قەت باسی ئەوە ناکەین یا رەنگە بە خەیاڵماندا نەیێت کە لە راستیدا ئاگامان لە ئێستای خۆیشمان نییە. ووڵات و گەل و سروشت و خاکی خۆیشمان بە باشی ناناسین.
ئەم رووەکە کە لە وێنەکان و ڤیدیۆکەدا هەیە کەرەوزە. وەک ئەو کەرەوزەیە کە ماوەی دە پانزە ساڵێکە لە ئەوروپاوە هاتووەتە بازاڕەکانی کوردستان.
بەڵام ئەوەی لە وێنەکاندایە کەرەوزی خۆڕسکی ووڵاتی خۆمانە و لە کێوە بەرزەکانی زاگرۆس دەڕوێت. ئەمە لە کوێستانەکانی گوندی (خوویە) سەر بە (شاریکورد) لە (چوارماڵی بەختیاری) لە رۆژهەڵات بەشێوەی سروشتی و خۆڕسک هەیە و نیشتمان و شوێنزای خۆیەتی. لە زاراوەی بەختیاری دا پێیدەڵێن (کەلەوس). لەم ساڵانەی دواییدا بۆ ئەوەی نەفەوتێت و وەک زۆربەی رووەکەکانی تر ریشەکێش نەکرێت، لە سەرەتای بەهاردا خەڵکی ئاواییەکە کۆمەڵێک پاسەوانی بۆ دیاریدەکەن تا پێدەگات و دوایی دەیچننەوە.
شایانی باسە کە لە چوارماڵی بەختیاری ٣٥٠ چەشنە رووەک هەیە کە لە ناوچەکانی تری ئێران و رۆژهەڵات نابینرێن.
No comments:
Post a Comment