Wednesday, January 5, 2022

ووشەی جەڕ

 


ئەم ووشەیە واتە سووڕدان، بادان. کەمتر لە نووسیندا بەکارهێنراوە؛ بەڵام واژەیەکی زۆر کۆنە. لە زمانی پاڵەویدا هەیە بەڵام فارسەکان نەیانزانیوە واتای چییە. جەڕ پاشگری (خ)ی وەرگرتووە و بووە بە (چەرخ). وەک دەزانین چەرخ بە واتای (تایە\تەگەر)، هەروەها بە بووە بە فرمان و واتای سووڕانی پێدراوە.
(چەرخی گەردوون) بە واتای (فەلەک) و ئاسمان و ئەستێرە و هەسارەکانی. هەروەها (چەرخ) بە واتای هەرشتێک لە شێوەی (خولخولە) یا (تایە) بێت و بسووڕێت؛ تەنانەت (چەخماخ یا فەندەک) کە بۆ داگیرساندنی ئاگر بەکاردەهێنرێت. لە کوردیدا زۆر واژەمان هەیە کە پاشگری (خ) وەردەگرن؛ وەک (گەن، گەنخ)، (بەر، بەرخ)، (توێ، توێخ) و تاد..
ووشەی (جەنجەڕ) کە کەرەستەیەکە جووتیاران بەکاریدەهێنن، بێگومان لە بنەڕەتدا (جەڕجەڕ) بووە و ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. واتە شتێک کە دەسووڕێت.


لەلایەکی ترەوە  ووشەی کۆشکەنجڕی و پەهلەوی هەیە کە ناوی ئامێرێکی جەنگیی سەردەمانی کۆنە؛ کە ئاشووریەکان بەکاریاندەهێنا بۆ وێڕانکردنی کۆشک و قەڵای دوژمنەکانیان.  بەردی زل زلیان دەخستە نێو قایشەکەوە و ئاراستەی قەڵا و کۆشکەکانیان دەکرد تا هەنجڕ هەنجڕیان بکەن.


No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...