شایانی باسە کە سولەیمانی موعینی یەکێک لە پێنج ئەندامی کۆمیتەی شۆرشگێری حیزبی دێمۆکرات بوو کە ساڵی ١٩٦٣ لە ئەحمەد تۆفیق جیابوویەوە و دەستی کرد بە خەباتی جیکداری لە دژی رێژیمی شای ئێران، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە فەرمانی ساواک و لەلایەن مەلا مستەفای بارزانی و حیزبەکەیەوە گیرا و دوای دادگاییەکی سەربازی بە تاوانی سیخوڕی بۆ بەغدا لە چیای ئەزمڕ گوللەباران کرا. ئینجا تەرمەکەی رادەستی دەوڵەتی ئێران کرا. پاشان ژمارەیەکی زۆر لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبیان بە زیندوویی و بە کوژراوی رادەستی ساواکی ئێران کردەوە و ئێرانیش بۆ چاوترسێنکردنی کوردانی رۆژهەڵات، تەرمی ئەو شۆرشێگێرانەی لە شەقامەکانی شارەکاندا نمایش دەکرد.
زه‌وى! ئێستاش له ڕووت هه‌ڵدێ بده‌ى سووڕ؟
نه‌ڕووخای ئاسمــــــانـــى پيــــرى پشت كــــووڕ؟
كــــــــه حـــــاڵـــــــى زارمــــــان ئـــــاوا ده‌بينن،
كــــــــه ماڵـــــــــى زاڵــمــــــان ئـــــــاوا ده‌بينن،
كه مهرگــــى كاوهكانــــــــى چـــــــــاك ده‌بينن،
كه جه‌رگى كـــــيژهكان پـــــڕ چـــــــــاك ده‌بينن،
كه كـــــۆڕى شين، بـــههارى ســـــوور ده‌بينن،
(ئه‌مين)ى نا ئــــــهمين مهئمــــــوور ده‌بينن،
كـه بــــووكــــــى ســـوورى بــــــێ زاوا ده‌بينن،
كـــــــڕووزهى بــــــــێ گــــــوناى سـاوا ده‌بينن،
كــــــه سۆمايـــــــى له چــــــاو باوكان بــــڕاوه،
بــــهرۆكــــــــى پيـــــــره دايـــــــكـــــان دادڕاوه،
كه كوندى شووم له گـــوندى كـورد ده‌خوێنێ،
كه گه‌نجى كـــــورد دهگــــهوزێنـێ ده خوێنێ،
كه ته‌ختى بهختـــى كـــورد بێ خێـو ده‌بينن،
(سولهيمان)ی ئهسيــــرى دێـــــو ده‌بينن،
بنارى لێــــژ و ناهـــــــهمـــــوارى هـــــهڵگــورد،
ده‌بينن بۆته دهشتـــــى كـــــــهربــهلاى كـورد،
بـه ناهـــهق خــوێنــــــى تێكـــــۆشهر ده‌ڕێژن،
شههيدى بـێ سه‌ر و بــــێ شوێن دهنێــژن،
بــــه‌ڵام با تێ‌بگا ئـــه‌و دوژمنـــــهى پـــــهست،
ڕه‌وه‌ز ورد نابـێ ههرگـــــــيز به دارده‌ست؛
ده‌بـــــێ كـــــوند هــه‌ر بـــهرهو وێرانه بفڕێ؛
ههڵـــــۆ له‌و كــــــێوه سهربــهرزانه نـــــهبڕێ.
No comments:
Post a Comment