| باگیرەیەکی مێژوویی لە میسر |
لە کۆنەوە لە هەرێمە گەرمەکانی وەک باکووری ئەفریقا، عەرەبستان و دەشتە گەرمەکانی باشوور و ناوەراستی ئێران بۆ فێنک کردنەوەی ژوورەکان لە سەربانی خانووەکان یان لە لایەکی خانووەکە بورجێک یا دەریچەیەک بەرەو رووی با دروست دەکرا تا لە وەرزی گەرمادا ووزەی با لێیەوە بچێتە ژوورەوە و نێو ماڵەکە فێنک بکاتەوە. لە کۆشکە گەورەکاندا کە زۆر جار عەمباری ئاو لە ژێرخانەکانیاندا هەبوو، بەسەر عەمباراوەکەوە بورجی باگیرەیان دروستدەکرد، بەجۆرێک بایەکە بەسەر ئاوەکەدا تێدەپەڕی، هەم ئاوەکەی فێنک دەکردەوە و هەم شێ و فێنکایی ئاوەکەیشی دەبرد بۆ ژووەرەکان.
هەندێک لە باگیرەکان تەنیا یەک ئاراستە بوون. هەندێکیان دوو ئاراستە و هەندێکیش چوار و زیاتریش. زۆر جار بورجی باگیرەکە دوور لە خانووکەوە دروستدەکرا و بە رێگەی کەناڵێکەوە دەگەیەنرایە شوێنی مەبەست. ئەو مزگەوتانەی باگیرەیان هەبوو، کەناڵی باگیرەکە رێک لەسەر میحرابەکەوە دەهاتە ژوورێ.
لە سەدەی بیستەمدا بەهۆی گەشەی پیشەسازی و پەیدابوونی دەزگا و کەرەستەکانی فێنک کردنەوەی کارەبایی، باگیرە زۆر کەم بوویەوە؛ بەڵام لە سەدەی بیست و یەکدا بۆ جارێکی تر دەسکراوەتەوە بە دروستکردنی باگیرە. هەم تێچووی کەمە و هەم پێویستیشی بە ووزەی کارەبا نییە. زۆر باشە بۆ ئەو وڵاتانەی گیروگرفتی کارەبایان هەیە.
Windcatcher
No comments:
Post a Comment