Thursday, January 6, 2022

هەفت سین



وەک دەزانین رازاندنەوەی خوانی هەفت سین لای ئێرانیەکان بووەتە نەریت و لە رووی مێژووییشەوە کۆڵێک مت و موور و زەنگوڵەیان پێوە هەڵواسیوە و گەراندوویانەتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش و مۆر و وازژۆی فارسبوونیشیان لێداوە..
وەک دەڵێن پێشتر پێی وتراوە خوانی هەفت شین؛ و یەکێک لە ماددەکانی سەر خوانەکە شەراب بووە؛ بەڵام دوای ئەوەی فارسەکان دەبنە موسڵمان خواردنەوەی شەراب حەرام دەبێت، هەر بۆیە شین دەبێ بە سین و ماددەکانی سەر خوانەکە دەگۆڕین بۆ سرکە، سیر، سماق، سنجوو، سەمەنی و سێو و سەوزی؛ و هەرکام لەمانەیش واتای خۆی بۆ دادەنرێت.
لە هەندێ سەرچاوە بیستوومە کە بەڵێ راستە پێشتر "هەفت شین" بووە بەڵام نەک بە مانای پیتی "ش" بەڵکوو وشەی "شین"ی کوردی کە بەمانای سەوزی یا گیا دێت. بەڵێ ئەو کاتە گرنگی بە جۆری سەوزییەکە نەدراوە بەڵام گرنگ ژمارەی هەفت بووە کە وەک دەزانین لە نەریت و فەرهەنگی کوردیدا بایەخێکی زۆری پێدراوە..و پێویست بە نموونە ناکات. بۆیان گرنگ بووە کە لە یەکەم رۆژی بەهاردا هەفت سەوزی یا شینایی لەسەر خوانەکەیان دانرابێت تا بەڵکوو ببێتە خێر و فەڕ بۆ هەموو ساڵەکە. تەنانەت لەم سەردەمەیشدا دایک و باوکانی کورد بە مدناڵەکانیان دەلین لە یەکەم رۆژی بەهاردا "لە کاتەکانی رۆژدا" نەخەون؛ چونکە ئەگەر بخەون ئەوا بەدرێژایی ساڵەکە تەمبەڵ و خەواڵوو دەبن. بە مانایەکی دیکە لایان وابووە ئەگەر لەسەرەتا و دەسپێکی بەهاردا خوانەکەیان سەوز و رازاوە بێت ئەوا هەموو ساڵەکە پیت و فەڕ و بەرەکەت بەسەریاندا دەڕژێت و رۆزییان زیاد دەبێت.
دیارە لە ئەفغانستانیش خوانی هەفت سین هەیە بەڵام ئەوان لە میوە و ووشکەباری وەک قەیسی و مێوژ و بادام و سنجوو دادەنێن.

No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...