Thursday, January 6, 2022

هەڵەی زمانەوانان لە وەرگێڕان و ووشە رۆناندا

 



یەکێک لە هەڵە گەورەکانی زمانەوانانی کورد ئەوەیە کە واتای هەر ووشەیەک لەگەڵ زمانە دراوسێکانمان واتە فارسی و تورکی و عەرەبیدا بەراورد دەکەن و ئەو ووشانەیش کە دایاندەڕێژن لەسەر بنەمای ئەم زمانە دراوسێیانە دایاندەڕێژن. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ووشە کوردییەکە واتای پڕبەپێستی خۆی وەرناگرێت و لەگەڵ ووشە یا چەمکە زانستییەکان کە هی زمانە ئەوروپاییەکانن رێکناکەون. بۆ نموونە:


(کۆڵۆنی) لە زمان ئینگلسی دا واتە مۆڵگە، جێگای مۆڵبوون و کۆبوونەوەی مرۆڤ یا هەر زیندەوەران؛ کە دوواتر واتایاکی سیاسی-کۆمەڵناسیی وەرگرتووە. بەڵام لە زمانی عەرەبیدا کە فارس و تورکیش بەکاری دەهێنن واتای (موستەعمەرە)یان بۆ داناوە. (کۆڵۆنیالیزم)یشان کردووە بە (ئیستیعمار) کە واتای مۆڵگەرایی. کاتێکیش کە خودی ووشەی (ئیستیعمار و موستەعمەرە )شیدەکەینەوە دەبینین واتاکەیان زۆر زۆر دوورە لە (کۆڵۆنی و کۆڵۆنیالیزم) و لە جیاتی مۆڵگە واتە شوێنی ئاوەدان کراوە و بنیاتنراوە. کاتێک ووشەی کۆڵۆنی بەر گوێت دەکەوێت یەکسەر مرۆڤ دەکەوێتە بیری سەردار و کۆیلە بەڵام کاتێک ووشەی ئیستیعمار دەبیستیت دیمەنی ئاوەدانی و ژیانی پڕ لە خۆشی دێتە بەرچاوت. جا ئێستا ئێمە ووشەیەکی کوردی لەسەر بنەمای موستەعمەرە دابڕێژین یا دابتاشین چۆ ن دەتوانێت واتای (کۆڵۆنی) ببەخشێت؟؟! رەنگە وەرگێڕانەکە بۆ عەرەبزمانێک پڕواتا و باش بێت، بەڵام ئەمە بۆ کوردی ناگونجێت و ناکرێ لە واتا و مەفهوومی واژەکانمان بە تێگەیشتنی زمانە دراوسێکانمان وەربگرین. پێویستە ووشەکان راستەوخۆ لە زمانی یەکەمەوە یا لە زمانی زانستەوە بگوازینەوە بۆ کوردی.
تا ئێستایش بەشێکی گەورەی گرفتی زمانی کوردی ئەم رێبازە چەوتەی وەرگێڕان و پاچڤەیە.

No comments:

Post a Comment