Wednesday, January 5, 2022

ڤڕێنکە یا درۆن




بزووتنەوەی کورد بۆ مانەوەی خۆی و درێژەدان بە هەڵوێستی بەرهەڵستکارانەی لە دژی داگیرکەران، ناچارە کە خۆی بەڕۆژ بکاتەوە؛ و هەموو توانست و زانستی خۆی لە بواری لەشکریدا تەرخان بکات بۆ دابینکردنی ڤڕێنکە و بەکارهێنانیان.  ڤڕێنکە یا درۆن ئیتر لەمەوبەدوا بۆ داگیرکەران جێگای سەرباز و فڕۆکە و مووشەک و تانک و تۆپ دەگرێتەوە.  پێویستە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستانیش واز لە چەکە کلاسیکەکان بهێنێت و کار لەسەر ئەم کەرەستە ئامێرە پێشکەوتووە  بکات.

راستە ڤڕێنکەی قەبارە گەورەی وەک ئەوانمان دەسناکەوێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڤڕێنکە هەرچەند بچووکیش بێت لە کڵاشنیکۆڤ و ئارپیجی کاریگەرترە.  ڤڕێنکە تەنانەت کەسانی سڤیل و شارنیشینیش دەتوانن دابینی بکەن و لە دژی شوێنە زۆر هەستیارەکانی دوژمن بەکاری بهێنن.
دیارە نەک لە بوواری لەشکریدا تەنانەت وەرزێر و جووتیارەکانیشمان دەتوانن بۆ رشاندنی دەرمان و ماددە پیتاوەرکان و هەروەها چاندنی تۆو سوودی لێوەردبگرن.

بێگومان بۆ دابینکردنی درۆنیش پێویست بە ئابوورییەکی بەهێز هەیە کە بزووتنەوەی کورد لێی بێبەشە؛ و چاوەروانیش ناکرێت بەم زووانە ببێتە خاوەن ئابووریی بەهێز و جێگیر.


No comments:

Post a Comment