مۆرتەزا ئەعزەمی لوڕستانی (١٣٧٠-١٢٩٧)چالاکێکی سیاسی لوڕ بوو و نوێنەری خولی یەکەمی بازنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامیی لوڕستان بوو کە دەکاتە باوکی دوکتۆر هۆشەنگ ئەعزەمی. ئەو خەڵکی لوڕستان بوو و یەکێک بوو لە سەرگەورەکانی هۆزی بیرانوەند.
مورتەزا خانی ئەعزەمی، کوڕی عەلی مەردان خانی بیرانوەندە، کە ناسناوی ئەمیر ئەعزەمی هەبوو. لە مانگی ئاداری ساڵی ١٢٩٧ لە ناوچەی چەغڵوەندی لەدایکبووە. لە تەمەنی ساواییەوە بە دایەن سپێردراوە، کە نەریتێکی لەمێژینەی خێڵایەتی بوو لە لوڕستاندا. بئەو هێشتا منداڵ بوو کە باوکی کوژرا. دووای کوژرانی باوکی خراویە ژێر سەرپەرشتی برا گەورەکەی (عەلیرەزا خانی ئەعزەمی).
گەورەبوونی لە ژینگەی خێڵایەتی و هۆزایەتی دا وای لێکرد کە هەر لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی بە هێزە یاخیبووەکانی هۆزە لوڕەکانەوە بکات؛ بەجۆرێک لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، سەرەڕای تەمەنی بچووکی، بە تاوانی شەڕکردن دژی حکومەتی ناوەندی دەستگیرکرا و لە زیندانی قەڵای فەلەکول ئەفلاک دا بەند کرا. پاش ماوەیەک لە ژێر پاراستن و چاودێریی پیاوەکانی حکوومەتی پەهلەوی دا، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی، دوورخراوەتەوە بۆ کەلات نادری لە خۆراسان.
دوای گەڵاڕێزانی ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی دەگەڕێتەوە لوڕستان و لە ساڵی ١٣٢٧ تا ١٣٣٠ (بەخشداری (بەڕێوەبەری ناحیە)ی چەغڵوەندی پێدەدرێت. دووای ئەوەی لە کارەکەی لادەبردرێت، دیسان دەس دەکاتەوە بە بەربەرەکانێ لە دژی حکومەتی پەهلەوی. لەم پێناوەدا و بۆ دیارکیردنی هێڵی خەبات و تێکۆشانی خۆی پەیوەندی دەکات بە (بەرەی میللییەوە) و بە خێرایی و بە جیددی بە ۆشتیوانیی هۆزەکانی لوڕستان هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ پشتگیری لە محەممەد موسەدیق و بەرەی نیشتمانیی ئێران. سەرەنجام ئەو بوو بە یەکێک لە لایەنگرانی سەرەکیی پڕۆ -بزووتنەوەی حکومەتی نیشتمانی موسەدیق.بووە لە ئوستانی لوڕستان.
زنجیرهی ئهم کردار و کاردانهوه سیاسیانه وایکرد که حکومهتی پههلهوی جارێکی تر ئەعزەمی بگوازنهوه بۆ زیندان، بهڵام ئهمجاره به هۆی ناوبانگ و خۆشەویستییەک که وێردی سەر زمانی ههموو هۆز و خێڵهکانی لوڕستان بوو، حکومت ڕووبهڕووی خۆڕاگریی خهڵک و بەتایبەتی گەورەکانی هۆزی بیرانوەند بوویهوه؛ کە ئەمەیش بووە هۆی ئازادکردنی مۆرتەزا خانی ئەعزەمی لە زیندان.
دووای کودەتاکەی ٢٨ی گەلاوێژ و لەگەڵ دروستبوونی کەشێکی سیاسیی ئاڵۆز لە وڵاتدا، چیتر نەدەکرا بە شێوەی پێشوو درێژە بە چالاکییەکانی بدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش مۆرتەزاخان وەک خەباتکارانی دیکەی سیاسی ئەو سەردەمە نەیتوانی بۆ ماوەیەک درێژە بە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بدات؛ و بۆ ماوەیەک بخۆی بە کاروباری کشتوکاڵەوە خەریک کرد. جارێکی تر لە ساڵی ١٣٥٣ بەهۆی یاخیبوونی چەکداریی کوڕەکەیەوە، واتە دوکتۆر هۆشەنگ ئەعزەمی، زیندانی دەکرێت و تا سەروبەندی شۆڕشی ١٣٥٧ لە زیندان بوو.
دوای ئازاد کردنی لە زیندان، لە یەکەم خولی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیدا وەک نوێنەری شاری خۆرمووە هەڵبژێردرا؛ و دوواتر نەخۆش کەوت و سەرەنجام لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧ی هەتاوی کۆچی دووایی کرد و لە یەکێ لە گۆڕستانەکانی شاری وەروگرد (بروجرد) بە خاک سپێردرا.

No comments:
Post a Comment