برساق، بورساق، بریشک، بژی، برژی، برژیلە. ناوی جۆرە شیرینییەکە لە ناوچەکانی، ئەردەڵان، کرماشان، ئیلام و لوڕستان و بەختیاری دروس دەکرێت. هەرچەندە مێژووەکەی دیار نییە؛ بەڵام بەگوێرەی سادەیی و بەرفرەهیی پێکهاتەکانی و ئاسانیی دروسکردنی، دەکرێ تەمەنی لەم نیشتمانەی ئێمەدا هەزاران ساڵ کۆن بێت.
کاک #سارۆ_خوسرەوی لە ئاماژەیەکی کورتدا باسی کرد کە داپیرەی بەڕێزیان فەرموویەتی لە بنەڕەتدا ناوی ئەم شیرینییە (برژیلە)یە؛ بەڵام دوواتر واژەکە سواوەتەوە و بووە بە (بژی). منیش ئەمەی پێوە زیاددەکەم و دەڵێم. تەنانەت ووشەی (برساق یا بورساق)یش هەر لە (برژی یا برژیلە)وە وەرگیراوە. باوەڕم وایە (برژیاگ) گۆڕاوە بۆ (برساق).
لەم ڤیدیۆیەیش دا بە کورتی و خێرایی بە زوانی فارسی باسی دروسکردنەکەی کراوە.

No comments:
Post a Comment