چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام لە لوڕیی باشووردا بە درەختێک دەگوترێت کە چڵ و پەلە باریکەکانی دەکرێتە فڵچە بۆ شۆردنی ددان. بە عەرەبی (شجرة الاراک)ی پێدەگوترێت؛ بە فارسییش پتر وەک درەختی (میسواک) ناسراوە. لە ناوچەکانی لوڕستانی باشوور، ئەو ناوچانەی کە بە (لارستان) ناسراوە و دەکەونە باشووری شیراز دەڕوێت. ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Salvadora persica).
Monday, December 15, 2025
هێژمۆنی
ئەم واژەیە لە ئینگلیسی دا وەک هێجیمانی بێژە دەکرێت. عەرەب عەرەباندوویەتی و کردوویەتی بە (هەیمەنە). فارس هەر هەمان واژە بە شێوەی دەربڕینی فرانسەیی بەکاردەهێنێ کە بریتییە لە (هێژمۆنی). کوردیش فرانسەییەکەی لە رێگەی فارسییەوە وەرگرتووە و وەک هێژمۆنی یا هەژموونی بەکاریدەهێنێت. ووشەکە لە (هێگیمۆنیا)ی یۆنانییەوە وەرگیراوە. لە یۆنانی دا واتە هێز، دەسەڵات، دەسڕۆیشتوویی، سەروەری، رێبەری. بۆ وێنە بە واتای هێز و رێبەری کردنی دەوڵەت -شارێک بەسەر دەوڵەتشارێکی تردا بەکارهێنراوە. (هێگیمۆنیا) لە فرمانی (هێگیستای) وەرگیراوە بە مانای رێبەریکردن. گومان دەکرێت کە (هێگیستای) لە واژەی (ساگ - ئیۆ)ی پرۆ هیندۆ ئەوروپایی وەرگیرابێ؛ بە واتای شۆپاندن، شوێنهەڵگرتن، سۆراخکردن.
بڵێسە
شیلاجیت
ماددەیەکە لە بەرزەڵانەکان لە کەلێنی تاوێر و ئەشکەوتەکان دەردەفیچقێ و بە بەردەکانەوە دەنووسێت و ووشک دەبێت. رەنگی قاوەیی تۆخ یا رەشە. ماددەیەکی تاویانۆکە واتە لە ئاودا دەتوێتەوە. لە کۆنەوە وەک دەرمانی نەریتی بەکارهێنراوە هەرچەندە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نەیپەسەندووە. لە کوردستان بەیتاڵ و دەرمانگەرەکان بۆ هەڵبەستنەوەی شکستی بەکاریانهێناوە. شیلاجیت دووای تواندنەوە لە ئاودا، دەپاڵێورێت و دەکوڵێنرێت و ئینجا لەبەر خۆر ووشک دەکرێتەوە و بە ووشکی هەڵدەگیرێت. شیلاجیت، مۆمیا یامۆمنایی یا موملایشی پێدەگوترێت.
Sunday, December 14, 2025
ئادەم
Saturday, December 13, 2025
قەڵەم



