Tuesday, January 4, 2022
Wednesday, April 14, 2021
رەخنە
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە ما‌نایان جیاوازە. لە کوردی‌دا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە لە کوردیدابە واتای کەل، کەلێن، درز، قەڵشت، ترەک هاتووە. ئەم مانایا دوواتر گۆڕانی بەسەردا هاتووە و کاتێ کەلێن و درز لە شتێکدا بینراوە وەک خەوش و کەموکووڕی سەیر کراوە بۆیە ماناکەی گۆڕاوە. کە شتێک بۆ وێنە گۆزەیەک درزیداوە یا قەڵشیوە گوتراوە گۆزەکەی رەخنەی هەیە یە رەخنەدارە واتە خەوشدارە. لەمەوە ماناکە گۆڕاوە و بووە بە ئیرادگرتن ونەقد کردن.
لە فارسیشدا (رخنە) هەر هەمان مانا کوردییەکەی هەبووە واتە درز و قەڵشت و…. بەڵام کە فارسی‌دا ماناکەی بە لایەکی تردا گۆڕاوە؛ لە درزەوە بووە بە چوونە نێو، تێچوون یا وەک خۆیان دەڵێن (نفوذ) کە واژەیەکی عەرەبییە.
با بێینە سەر رەگ و ریشەی ووشەکە. رەخنە یا رخنەی فارسی لە (رەهـ) ەوە گۆڕاون. واتە دەنگی (هـ) گۆڕاوە بۆ (خ یا غ). رەهـ واتە را، رێ، رێگا. لە کورمانجیدا مانای رەگیش دەدات
Friday, January 15, 2021
سیاسەت/ رامیاری
لەو ساڵانەدا کە کۆڕی زانیاریی کورد لە ئێراق دامەزرا و چالاکیی هەبوو، کۆمەڵێکی زۆر ووشەی داڕشت و رۆنا و داتاشی. زۆریان باش و رێک و رەوان و واتادار بوون و شوێنی گونجاویان پڕکردەوە. زۆرێکیش لەوان ئەوەندە ناڕێک و ناتەواو بوون کە تا ئێستایش هیچکەس بەکاریان ناهێنێ، یا بە هەڵە بەکاریان دێنن؛ یانیش خودی ووشەکە بە هەڵە سازکراوە و مەبەست ناگەیەنێت. بۆ وێنە: پرس کە رەگی فرمانی پرسینە واتە سوئال؛ ئەی پرسیار یانی چی؟ رامیاری واتە سیاسەت؛ ئەی رام و رامیار یانی چی؟ تا ئێستا لە چ سەرچاوەیەکدا ووشەی رامیار بە واتای سیاسەتوان بەکارهاتووە؟ زانا واتە عالم ئەی زانیار یانی چی؟ جگە لە مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس کە پەرتووکێکی بە ناوی بنەماڵەی زانیاران داناوە، نەمدیوە هیچکەس ئەم ووشەیەی بە واتای زانا بەکارهێنابێت. زانست واتە عیلم ئەی زانیاری یانی چی؟ جاران کتێبی علووم کرابوو بە زانیاری، ئێستا ووشەی زانیاری بەواتای مەعلوومات بەکاردەهێنن. شارستانیەت واتە مەدەنیەت و حەزارەت؛ ئەی تا ئێستا یەک کوردی باشوور ووشەی شارستان ی بە واتا دروستەکەی خۆی بەکارهێناوە؟
لەم بابەتە دا چڕێژ دەخەمە سەر واژەی رامیاری و ووردتر شیتەڵی دەکەم. ئەم واژەیە لە زمانی ئینگلیسی و بە گشتی زمانە ئەوروپاییەکان دا دەبێتە (پۆڵەتیکس). ئەگەر رەگ و ریشەی واژەکە بهێنینە بەرچاومان دەبینین کە لە زمانی ئینگلیسی دا واتە (زانست و هونەری فەرمانڕەوایی). لە رێگەی زمنای فرانسەیی و لاتینەوە گەیشتووەتە زمانی ئینگلیسی. لە زووانی یۆنانی دا دەڵێن (پۆلیتیکۆس). لە واژەی (پۆلیتیس) واتە شارۆمەند و ئەمیش لە واژەی (پۆلیس) بە واتای شار وەرگیراوە. پێدەچێ ناوی پەرتووکەکەی ئەرەستۆ (تا پۆلیتیکا) واتە (کاروباری دەوڵەت) بووبێتە هۆی ئەوە کە لە زمانەکامی تردا ووشەکە دۆخی کۆی وەرگرتبێت و بووبێت بە (پۆڵیتیکس). تا ئێرە رەگ وریشەی واژەکەمان لە زمانە ئەوروپاییەکان دا رۆشن کردەوە.
Tuesday, May 5, 2020
ئەتەم Germ
له هه‌نبانه بۆرینه‌دا نووسراوه؛ ئه‌ته‌م واته گه‌رای وه‌گیان هاتوو. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێ به‌رامبه‌ر بێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی Germ ی ئینگلیسی. كه له فه‌رهه‌نگی زمانی ئینگلیسی دا نووسراوه: جێرم به‌هه‌ر پێكهاته یا ساختارێك ده‌گوترێت كه وه‌ك هێلكه‌یه‌كی پیتێنراو، ده‌كرێ ته‌نراوه و ریشاڵی تازه‌ی لێوه دربچێت و گه‌شه بكات بۆ بوونه به ئه‌ندامێكی زیندوو.
له ئینگلزیدا ناوی جێرم وه‌ك فرمانیش به‌كارده‌هێنرێت. هه‌م له رووه‌كناسی و كه‌ڕووناسی دا بۆ كرانه‌وه‌ی تۆ‌و - هه‌رچه‌نده وشه‌ی ترمان هه‌یه وه‌ك هه‌ڵاڵ دان، باسرغه دان، چه‌كه‌ره دان-؛ و هه‌م له زینده‌ناسی و به‌كتریاناسی دا بۆ پیتان و وه‌گیانهاتنی هێلكه و گه‌را به‌كارده‌هێنرێت.
من له ساڵانی رابردوودا هه‌وڵێكی زۆرم دا كه وشه‌یه‌كی كوردی به‌رامبه‌ر و ی ئینگلیزی به‌كاربهێنم بۆ بواری زینده‌ناسی و كه‌ڕووناسی به‌ڵام هیچم ده‌سنه‌كه‌وت.
سه‌ره‌نجام خۆم به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم وشه‌ی ئه‌ته‌م له‌بری Germ به‌كاربهێنم و هه‌روه‌ها وشه‌كه‌یش بكه‌م به فرمان و به‌رامبه‌ر به Germinate به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌كاری بهێنم:
ئه‌ته‌م، ئه‌ته‌مان، ئه‌ته‌ماندن، ئه‌ته‌ما، ئه‌ته‌ماوه، ئه‌ته‌مابوو، ده‌ئه‌ته‌مێت، بئه‌ته‌مێنه، بئه‌ته‌مابوایه، ده‌ئه‌ته‌ما و هتد...
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە ما‌نایان جیاوازە. لە کوردی‌دا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسی‌دا چ...

