Wednesday, February 9, 2022
زراو \ زاور
Tuesday, February 8, 2022
زەوەڕ، زمهەڕ، زەمهەڕ، زمهاڕ
Tuesday, February 1, 2022
هەمبانە، هەموو، هەمار
| زۆر گەڕام.. هەمانەی کوردیم دەسنەکەوت |
بە هەگبەیەک یا شێوە هەگبەیەکی چەرمین دەگوترێت کە لە هەزاران ساڵ لەمەوبەرەوە مرۆڤ بۆ پاراستن و هەڵگرتنی کەلوپەل و پێداویستییە گرنگ. بایەخدارەکانی بەکاری هانیوە. ئەم ووشەیە لە زمانی فارسیش بە چەند شێوەیەک دەردبڕدرێت؛ و لە هەمووان دیارتر (انبان)ە. لە زمانی کوردیدا ئەم ووشەیە بە تەنیا ماوەتەوە و فرمانی نییە؛ لە فارسیدا فرمانەکەیشی هەیە کە بریتییە لە (انباشتن).
(ئەنباشتەن)ی فارسی واتە کەڵەکەکردن، کۆکردنەوە لەسەریەک، لەسەریەک تۆپەڵکردن..
بە بڕوای من ووشەی هەمبانە\ هەنبانە\انبانە لەگەڵ ووشەی هەموو\هەمە و (انبوه)ی فارسی یەک ریشەیە. هەربۆیە کاتێک دەگوترێت هەمباشتە یا ئەنباشتە واتە هەموو یا هەموو لەسەریەک. تەنانەت لەسەر ئەو باوەڕەم کە ووشەی هەمار\هەمبار؛ئەمبار\عەمبار\ئەنباریش هەر کوردییە؛ و لەگەڵ هەمبانە\هەنبانە یەک رەگ و ریشەن؛ ئەمە لە کاتی گەردانکردندا باشتر رووندەبێتەوە. هەرچەند ئێمە بۆ ئەم ووشەی (انباشتن)ە دانەماوین، بەڵام ئەگەر بەکاری بهێنین لە زۆر رەوش و دۆخ دا یارمەتیدەری باش دەبێت. لەبەرئەوەی کوردی زمانێکی توانا و بەهێزە، بۆی دژوار نییە کە لە ناوی هەمبانە فرمان دروست بکات و گەردانی بکات.
دەکرێت لە جیاتی ووشەی (store)ی ئینگلیسی و (خەزن)ی عەرەبی بەکار بهێنرێت. میننەتی هیچ کەس ناخەینە سەر شانی خۆمان؛ ووشەکە هی خۆمانە و زمانەکەیشمان دەتوانێت وەک فرمان گەردانی بکات.
نموونەیەک لە بەکارهێنانی:
- بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان هەمباشتە دەکەن.
- بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان دەهەمبێرن.
لێرەدایە کە دەردەکەوێت (انبار) کوردییە. لە کوردیدا فرمانی (داشتن)مان هەیە کە بۆ ئاودان بەکاردەهێنرێت. لە دەمی ئایندە\داهاتوودا ناگوترێت (ئاو دەداشتم ) بە ڵکوو دەگوترێت (ئاو دەدێرم)، یانی گۆڕانێکی گەورە بەسەر ووشەکەدا دێت. لە ووشەی (هەمباشتن)یشدا بە هەمان شێوە بۆ ئایندە\داهاتوو لەسەر شێوازی (ئووداشتن) فرمانەکە گەردان دەکرێت. ئەمەیش دەریدەخات کە ووشەی ئەنبار یا هەمبار واتە (هەمبێر)کراو یا بە فارسی (انباشتە)کراو.
- بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان هەمباشتووە.
- بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان هەمباشتبوو.
- بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان دەهەمباشت.
بازرگانەکان کاڵا هاوردەکانیان بۆ چەند رۆژێک لە نزیک دەروازە سنووریەکان بهەمباشتایە.
Sunday, January 30, 2022
ئیبراهیم ئاغای دەرسیم
ئیبراهیم ئاغای دەرسیم، سەرۆک هۆز
باوکی شەهیدی رێگەی نیشتمان، سەید رەزا
ئەم وێنەیە ساڵی ١٨٩٩ لە پەرتووکێک دا بە ناوی (خاچی سوور) لەلایەن پەرەستارێکەوە بە ناوی (کلارا بارتن) چاپکراوە.
Friday, January 28, 2022
گەرچەک
Wednesday, January 26, 2022
موونەکە
ناوی ئینگلیسی: Dodder
ناوی زانستی: Cuscuta
ناوی کوردی: موونەکە، کالووسە، کاڵۆسە، تڕتڕە، رێزڕێزۆکە، زیرە، خێرک، خەیاتە، جلە، پیس پیسە، پیسک پیسکە، بێبنە، دارشکنە، ئەسپس، ئەڤێ، رەگەکیشە.
رووەکێکی مشەخۆرە، ریشەی نییە بەلکوو لەسەر رووەکی تر وەک تەماتە، پیاز، بیبار، وێنجە و هەندێک گوڵ و دار و دەوەن خۆی دەژیێنێت. جۆرێک لوولەی هەیە دەینووسێنێت بە قەد یا ریشەی رووەکەکانەوە و خۆراکەکەیان بۆ خۆی رادەکێشێت. لەشێوەی پەتێکی باریکە، رەنگی زەردە، گوڵ و گەڵا دەردەکات و تۆو دەکات و دوواتر تۆوەکانی دەڕوێنەوە. وەک لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کرا لە زمانی کوردیدا ناوی زۆرە، دیارە ئەم ناوانەی لێرە نووسراون کورمانجی و ئەردەڵانی و گۆران و لەکی و کەڵوڕی و کوردیی خوارنگ ناگرێتەوە؛ بەڵکوو بە زۆری ناوچەکانی موکریان و سۆران و بابان ئەم ووشانە بەکاردەهێنن.
مەبەست لە نووسینی ئەم چەند دێرەیش هەر ئەم خاڵە گرنگەیە. بۆ ووشەیەک بزانە لەم زوانە توانایەی ئێمەدا چەندە واژەی جوان و بەهێزمان هەیە. هەرچەند تا ئێستا نەمانتوانیوە وەک پێویست سوود لەم هەموو هاواتایە وەربگرین کە لە زمانەکەماندا هەیە بەڵام هیوادارم ئێستا واژەکان کۆبکرێنەوە و تۆمار بکرێن تا لە ئایندەدا نەوەکانمان بتوانن بۆ هەرکام لەم پەیڤانە جێگە و پێگەی شیاو بدۆزرێتەوە.
Saturday, January 22, 2022
______________پێوانی بازنە یا لوولە
ئەو سەردەمە کە منداڵ بووم و لە قوتابخانە دەمخوێند، واتە ساڵانی هەشتاکانی زایینی، لە وانەی بیرکاری زۆر تەمبەڵ بووم. ئێستایش هیچ لە بیرکاری و ژمارە و ئەندازە نازانم . بەڵام هەندێک شتم دێتەوە بیر و ئێستا لە رووی زمانەوانییەوە لەگەڵ ووشە و چەمکە ئینگلسیییەکان بەراوردیان دەکەم؛ دەزانم لە رووی زمانەوە هەڵە بوون. بۆ وێنە کە باس لە پێوانی شێوەیەکی لوولەکی یا بازنەیی دەکرێت. تا ئەم ساڵانەی دوواییش هەر ئەو ووشانەم بەکاردەهێنا کە ئەوسا فێریان بوبووم. لێ ئێستا دەزانم هەڵە و چەوتی لە ووشەکاندا هەبوو. لە پێوانی بازنە دا ووشەیەکیان بەکاردەهێنا بە ناوی (هەرێم). ئێستایش نازانم بە مانای (قطر)ی عەرەبییان بەکاردەهێنا نە بە مانای (محیط). بەڵام هەر دووک ووشە عەرەبییەکە لە پێوانی بازنەدا بەکاردەهێنرێن.
رەنگە باشترین شت ئەمە بێت کە ووشەکان لە ئینگلیسیەوە بۆ کوردی مانا بکرێنەوە وەک ئەوەی لەم وێنەیەدا دەیبینین:
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...