ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە لە کوردیدابە واتای کەل، کەلێن، درز، قەڵشت، ترەک هاتووە. ئەم مانایا دوواتر گۆڕانی بەسەردا هاتووە و کاتێ کەلێن و درز لە شتێکدا بینراوە وەک خەوش و کەموکووڕی سەیر کراوە بۆیە ماناکەی گۆڕاوە. کە شتێک بۆ وێنە گۆزەیەک درزیداوە یا قەڵشیوە گوتراوە گۆزەکەی رەخنەی هەیە یە رەخنەدارە واتە خەوشدارە. لەمەوە ماناکە گۆڕاوە و بووە بە ئیرادگرتن ونەقد کردن.
لە فارسیشدا (رخنە) هەر هەمان مانا کوردییەکەی هەبووە واتە درز و قەڵشت و…. بەڵام کە فارسیدا ماناکەی بە لایەکی تردا گۆڕاوە؛ لە درزەوە بووە بە چوونە نێو، تێچوون یا وەک خۆیان دەڵێن (نفوذ) کە واژەیەکی عەرەبییە.
با بێینە سەر رەگ و ریشەی ووشەکە. رەخنە یا رخنەی فارسی لە (رەهـ) ەوە گۆڕاون. واتە دەنگی (هـ) گۆڕاوە بۆ (خ یا غ). رەهـ واتە را، رێ، رێگا. لە کورمانجیدا مانای رەگیش دەدات