ئەم ووشەیە رەگ و ریشەی کۆمەڵێک ووشەی گرنگە لە زوانی کوردی و چەند زمانێکی تردا.
یەکێک لە واتاکانی بریتییە لە بەرز، بڵند، باڵا. وەک لە واژەکانی ئاس+مان و ئاس+ۆ یا ئاس+ۆگ و ئاس+ارە یا هەس+ارە ، و ئاس+انە دا هەیە. واتایەکی تری بریتییە لە نەرمی، ئارامی، رێکوپێکی. وەک لە ووشەکانی ئاس+ا، ئاس+وودە، ئاس+اییش، ئاس+ان یا هاس+ان و هەس+ان دا هەیە.
دیارە لە هەندێک شوێن ئا یا ها/هە لادەچێ؛ وەک ئاسۆگ دەبێ بە سۆگە یا هەسان دەبێ بە سان یا فرمانی ساوینی لێ دروستدەکرێ. تەنانەت خودی واژەی ئاش لە ئاس وەرگیراوە کە لە هۆرامی و گۆران و لوڕ و لەکی ئەمانەدا دەڵێن ئاس+یاو یا ئاس+او.
