شڕواڵ، شەڕواڵ، سرواڵ، سربال، شلوار، شاڵوار، شەڵوار، شەواڵ، شواڵ..
Wednesday, September 18, 2024
شڕواڵ
Sunday, September 15, 2024
قاویتی لوڕی
هاوڕێم مامۆستا عەلی کوردعەلیوەند بەم جۆرە باسی دروسکردنی کرد.
قەزوانی وورد و ناسک لەبەر خۆر ووشک دەکرێتەوە و پاشان لەسەر ساج بۆدەدرێت و وورد وورد بە جۆنی دەهاڕدرێت. دووایی گەنم دەکرێتە نێو شیرەوە و پاش خووسان و نەرمبوونی، لەبەر خۆر ووشک دەکرێتەوە کە پێیدەڵێن گەنمەشیر. پاشان بۆدەدرێت و لە بە جۆنی وورد دەکرێت. ئینجا هەرکام لە قەزوان و گەنمەشیرەکە تێکەڵ دەکرێن؛ زافەران و گوڵاو و تەنانەت لە هەندێ ناوچە زەردەچێوەیشی تێدەکرێت و دۆشاویان لێدەدرێت و بە دەس هەڵدەشێلدرێن تا جوان یەکدەگرن. لە دووا هەنگاودا سەلک سەلک دەکرێت و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
کول
کول لەم ووشانەی خوارەوەدا واتە ئێش و ژان.
کول و کەسەر، کول و کۆڤان، کولەمەرگی، دەرد و کول، دەم کولی، کولانەوە، کولاندنەوە.
رەنگە کول لەگەڵ گل دا هاوڕیشە بێت کە ئەمیش مانای ئێش و ژانە.
دۆزرانەوەی بۆمبێکی تەمەن ٦٠ ساڵی
دوێنێ رەسانەگەلی ئێرانی ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە لە کاتی هەڵکەندنی هێڵی لوولەی گاز لە ئوستانی فارس بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە کە هی شەڕی ساڵی ١٣٤٢ (١٩٦٣) و نەتەقیوە. لە گۆر نووچەگەهانی ئیرنا، بۆمبەکە لە ئاوایی ئەمیر ئەییوب رۆستەم و لە قووڵایی یەک مەتردا دۆزراوەتەوە؛ و هەرێنە ئەمڕۆکە تیمێکی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی بۆمب بچنە شوێنەکە و پووچەڵی بکەنەوە.
شایانی باسە کە ساڵی ١٣٤٢ (١٩٦٣) حەمەڕەزا شای گۆڕکراو لە سەروبەندی چاکسازیی زەویوزاردا و لەو کاتەدا کە دەیوست چەک لە هۆزەکان دابماڵێت رووبەڕووی بەرخۆدان و بەرهەڵستیەکی بەبڕشت بوویەوە لە ناوچەکانی فارس و بۆیرەمەد. ئەمەیش وای کرد کە زۆر بێبەزەییانە هێرشێکی هەمەلایەنە و بە هەموو جۆرە چەکێک بکاتە سەر جەماوەری ئەو ناوچانە؛ و کوشتارێکی زۆری بێبەزەییانە بکات. کە دوواتر لە مێژووی تازەی ئەم وەڵاتەدا بە (شەڕی گوجستان) ناسرا.
چاپ
تەمەنی واژەی چاپ رەنگە ٧٠٠ تا ١٠٠٠ ساڵ بێت. لە گۆر سەرچاوەکان، ساڵی ١٢٩٥ی زایینی ئێلخانی مەغۆل گیخاتو خان کە فەرمانڕەوای ئێران بوو، بە چاولێکەری لە کوبلای خانی مەغۆل کە ئەویش فەڕمانڕەوای چین بوو، پارەی کاغەزی دروست کرد. نزیکەی بیست ساڵێک پێشتر کوبلای خان پارەیەکی لە چین دروست کردبوو بە ناوی (چاو) کە زۆر بە باشی کاروبارە دارایی و بازاڕوانییەکانی ئەوێی راییکردبوو. گیخاتوو خانیش لاسای ئەوی ئەوی کردەوە و لە شاری تەورێز بنکەیەکی بۆ دروس کردنی چاو دامەزراند کە ناوی لێنرا چاوخانە. چاو پارچەیەکی کاغەزی یا چەرمی بوو لە دیوێکی ناوی گیخاتووخانی لەسەر نووسرا بوو، هەروەها دەستەواژەی (لا الە الا اللە، و محمد رسول اللە(ی بە زمانی چینی لەسەر نووسراوبوو. لە دیوەکەی تری نووسرابوو بە فەرمانی شای جیهان ساڵی ٦٩٣ ئەم چاوە رەوایەتی پێدراوە و هەرکەس ساختەکاریی تێدا بکات بە ماڵ و منداڵەوە سزا دەدرێت و هەموو داراییەکەی لێدەسەنرێت. گوایە ووشەی چاپ و چاپخانە لە چاو و چاوخانەوە لەوساوە دروست بوون.
لە گۆر چەند سەرچاوەیەکی تر پێش ئەم سەردەمەیش ووشەی چاپ هەبووە و شان بە شانی ووشەی تەبع (طبع)ی عەرەبی بەکارهێنراوە. لە بنەڕەتدا لە واژەی (چەهاپ، چەهاپا، چەهاپەخانە، چەهاپاتی، چەهاپتا)ی هیندییەوە وەرگیراوە. ئەو نووسەر و گەڕیدە ئێرانییانەی پەرتووک و بڵاڤۆکی چاپکراوی میسر و عوسمانییان دیتبوو بەم کارەیان دەگوت تەبع؛ بەڵام ئەوانەی لە هیندوستان دیتبوویان، پێیان دەگوت چاپ. چونکە هەر کام لە میسر و عوسمانی و هیندوستان پێش ئێران پەرتووکیان تێدا چاپ دەکرا. چاپ لە زمانی هیندی دا بە مۆر یا مۆرکردن دەڵێن. زۆر پێش ئەو سەردەمانە لە هیندوستان قوماشیان بە قاڵبی لە چێو هەڵکەنراو مۆر دەکرد و بە رەنگی جیاجیا دەیانڕازاندەوە؛ بەم کارەیان دەگوت(چەهاپانیا( یا (چەهاپارە). ئەم کارە هاوشێوەی دروسکردنی پارە بوو. ئیتر ئەم ووشەیە بە کەمێک گۆڕان لە واتا و بێژەکردن دا بووە بە چاپی ئێستامان.
یەزیدی کوڕی معاویە
تا ئێستا زانیوتە یەزیدی کوڕی معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان شاعیر بووە؟
(الا یا ایها الساقی ادر کاسا و ناولها)ی حافزی شیرازی لە یەکێک لە هۆنراوەکانی یەزید وەرگیراوە. هەربۆیە حافز لەسەردەمی خۆیدا لەلایەن مەلاکانەوە زۆر دژایەتی کراوە. تەنانەت تا سەردەمی پەهلەوی چەندین جار بە فەتوای مەلاکان گڵکۆکەی تێکدراوە. بە بڕوای هەندێک لە حافز ناسان، حافز بە مەرگی ئاسایی خۆی نەمردووە و بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە و بە فەتوای مەلا بناژۆکان کوژراوە.
ئەمە هۆنراوەکەی یەزیدە:
انا المسموم ما عندى بتریاق و لا راقى
أدر کأسا و ناولها الا یا ایها الساقى.
کاڤیار
ئەم رۆژانە لە دەزگا رەسانەییەکانی باشوور ووشەی (کاڤیار)م بیست کە مەبەست لێی گەرای ماسییە.
واژەکە لە تورکیی عوسمانیدا (خاڤیار) بووە و وەک خۆی گوازراوەتەوە بۆ فارسی کە بە (خاویار) دەینووسن چونکە پیتی (ڤ) لە فارسی دا نییە.
لە رێگەی فارسییەوە گوازراوەتەوە بۆ زووانە ئەوروپاییەکان و بووە بە کاڤیار و.. لە رۆژهەڵاتیش هەموو کورد دەڵێن (خاویار) بەڵام رەسانەگەلی باشوور شێوە ئەوروپاییەکەی فێری خەڵکی دەکەن و دەڵێن (کاڤیار).
ریشە و بنەچەی کاڤیار لە راستیدا (خا)ی کوردییە. خا واتە هێلکە. خاگینە واتە هێلکەوڕۆن. (خایە) واتە (باتوو/گون) کە ئێستا لە فارسی دا بەکاردەهێنرێت. بەشێوی (هاگ، هێگ)یش هەیە کە بە واتای تۆوی کارگ و هەندێ رووەک بەکاردەهێنرێت. خاویار یا خایار یا خاڏار، خاوار واتە شتێک کە لەشێوەی خا یا هێلکەیە.
خورمای قەسر
قەسری شیرین یەکێک لەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە زۆرترین خورمای لێ بەرهەم دەهێنرێت. رووبەری ٩٠٠ هیکتار لە خاکی ئەم ناوچەیە کراوەتە باغی خورما و یازدە جۆر خورمای جیاوازی لێ بەرهەم دەهێنرێت. ئەمساڵ هەرێنە کە فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەرهەمی خورما لە قەسری شیرین ساز بکرێت و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ کراوە. شارەزایانی کشتوکاڵی دەڵێن ساڵانە نزیکەی ٢٠٠٠ تۆن خورما لەم ناوچەیەی رۆژهەڵات دێتە بەرهەم.
ئیبراهیم خانی نادری کێ بوو؟
ئەو جیا لە زوانی داڵگیی خۆی فارسی، عەرەبی، و ئینگلیسیشی زانیوە.
ساڵی ١٩٣٨ لە زانکۆی ئەفسەریی تاران دەرچووە و دوواتر زۆر بەرپرسایەتیی گرنگی لەشکریی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا پێدراوە. دوو پەرتووکی لە بوواری لەشکریدا نووسیوە کە هەر ئەو سەردەمە زانکۆ بڕیاری داوە چاپیان بکات و لە ساڵی یەکەمی زانکۆدا بە خوێندکاران بگوتريتەوە.
پلەی سەروانی بەدەس هێناوە و بووەتە مامۆستای زانکۆی ئەفسەری.
ساڵی ١٩٤٥ لەسەر داوای خۆی واز لە کاری لەشکری دەهێنێت و روو دەکاتە نووسین و سیاسەت. سەبارەت بە گرفتی گەورەی سیاسیی ئەوسای ئێران واتە کۆماری کوردستان و ئازەربایجان و رێچارەیان بابەت دەنووسێت. یەکەم جار ساڵی ١٩٤٦ دەچێتە مەهاباد کە کۆمار تیایدا دامەزرابوو و کورد تیایدا دەسەڵاتدار بوو. لەوێ پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت و وەک خەڵکی کرماشان دەناسرێت. هەر ئەوسا وەک جێگری فەرمانگەی فەرهەنگیی کۆماری کوردستان دەسنیشان دەکرێت. ( کاک فارووق نووسیوێتی سەرۆکی گشتی فەرهەنگی کۆماری کوردستان بووە بەڵام من شتێکی ئەوتۆم لە پەرتووکەکەدا نەهاتە بەر چاو. ).
ئیبراهیم خان چەند بابەتێکی بەپێزی بە کوردی و فارسی لە رۆژنامەی کوردستانی زمانحاڵی کۆمار دا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. ئەو بابەتگەلی مێژوویی لە کوردی و عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و لە بڵاوکراوە فارسییەکانی تاراندا بڵاوی کردووەتەوە.
دوای رووخانی کۆماری کوردستان ماوەی دوو ساڵێک زیندانی دەکرێت؛ و پاش ئازاد کرانی، پەڕیوەی باشوور دەبێت. لە رێگەی بەغداوە و بە پاسپۆرتێکی ئێرانی کە پێدەچێت ساختە بووبێت، دەچێتە سووریا و لە کۆمپانیای لوولە نەوتی ئێراق ـ سووریا وەک دیلمانج وەردەگیرێت. ئەو سەردەمە سووریای تازە دامەزراو پێویستیی بە ئەفسەری راهێنەر و راوێژکاری لەشکری دەبێت و خەڵکی بیانیش دادەمەزرێنێ؛ هەربۆیە لەوێ کاری دەسدەکەوێت و بە پلەی سەروان دادەمەزرێت. دواتر بە هەمان شێوە دەچێتە عەرەبستانی سەعوودیش و لەوێش وەک کارمەندی پلەی یەکی هێڵاسنی حکومەتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کار دەکات.
ئەو کاتە کە لە شام بووە ژینی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی دەوڵەمەند بە ناوی هەنە پێکدەهێنێت؛ و دوو کچی لەم ژنە هەبووە بە ناوەکانی نەسرین و نەرمین کە ئێستا لە تورکیان. پێشتریش لەبەرئەوەی تاقانە بووە دایک و باوکی لە تەمەنی شازدە هەڤدە ساڵیدا ژنێکی بۆ دێنن بە ناوی سەڵتەنە کە لەویش کوڕێکی بە ناوی محەممەد هەبووە کە مردووە و کچێکیشی هەبووە بە ناوی مەهیندۆخت.
رۆژنامەی (القبس) رۆژی ٢٦/٢/١٩٥٦ لە نووچەیەکدا نووسیی کە بەهۆی برووسکەوە فڕۆکەیەکی سووریا لە ئاسمان دوولەت بووە و تەنیا سەرنشینێکی کە ژنێکی کارگوزار بووە پەرجووئاسا رستاوە. سەرنشینەکانی تر بە تیمی فڕۆکەوانیشەوە (کە ژمارەیان ١٩ کەس بوو) هەموویان کوژراون. ئیبراهیمی نادری یەکێک بوو لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە پێشتر دوای تەواوبوونی کارەکەی لە عەرەبستانی سەعوودی و گەڕابوویەوە بۆ سووریا و لەم سەفەرەدا کە لە حەلەبەوە دەچوو بۆ شام تووشی ئەم رووداوە ماتەمینە بوو. (شایانی باسە کە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکە رۆژی ٢٤/٢/١٩٥٦ روویداوە. شایانی باسە کە جۆری فڕۆکەکە داکۆتا بووە و رۆژنامەی الاخبار نووسیبووی فڕۆکەکە لە قامیشلوو بەرەو شام فڕیوە).
سەرچاوە:
پەرتووکی: برایم نادری، نووسەر، وەرگێڕ و سەرۆکی گشتی فەرهەنگی کۆماری کوردستان
ئامادەکردنی: فاڕووق فەرهاد
ساڵی ٢٠٢١
ئوستوورە
لە فارسی و عەرەبیدا بە (اسطورە) دەنووسرێت. ماناکەی بریتییە لە چیرۆک و داستانی خەیاڵی کە ئێمە لە کوردیدا واژەی ئەفسانەی بۆ بەکاردەهێنین. زۆربەی ئوستوورەکان لەسەر بنەمای راستین بەڵام لە دريژەدا کراون بە خەیاڵی. ووشەی ئوستوورە نە عەرەبییە و نە فارسی؛ لە هەموو زووانە ئەوروپاییەکاندا بە شێوەی جیاجیا هەیە. لە فرانسەیی کۆندا گوتراوە ئیستوار یا ئیستۆری. لە لاتین دا بریتییە لە هیستۆریا کە راستەوخۆ و بێ دەسکاری لە یۆنانی وەریگرتووە. لە هەموو زمانە ئەورپاییەکان دا واتای چیرۆک، بەسەرهات، رووداو و .. دەدات. ریشەی یونانییەکەیش لە وەید -تۆر ی هیندۆ -ئەوروپایی کۆندایە.
بە بڕوای من رەگ و ریشە و ماکەی ئەم واژەیە بریتیە لە (ویت)ی کوردی بە واتای گوتراو.
رۆ
رووانسەر، سیروان، دووروود، دوورۆ
رووانسەر: پێکهاتووە لە رۆ +ان + سەر. واتە سەرچاوەی رووباران. ئەم رووبارەیش بریتییە لە رووباری خوەرەسوو کە لە نزیک ئەم شارەوە سەرچاوەدەگرێت.
سیروان: پێکهاتووە لە سێ +رۆ +ان. واتە سێ رووبار. ئاوەکانی گاوەرۆ، قشڵاخ و ژاوەرۆ و چەند ئاوێکی تر یەکدەگرن رووباری سیروان پێکدەهێنن.
دووروود: ناوی شارێکە لە ئوستانی لوڕستان. هاوکات دوورۆیش ناوی گوندێکە لە هۆرامان. دوورۆی هۆرامان بە ناوی شێخانی نەقشبەندییەوە بەناوبانگە. هەرکام لەم دووانە بە هۆی هەبوونی دوو ئاو لە نزیکیانەوە ناوەیان لێنراوە.
ڤیبووتی
لە هیندوستان پاشەڕۆی مانگا دەسووتێنن و دووای ساردبوونەوە کە خۆمان پێی دەڵێین خۆڵەکەوە یا خۆڵەمێش یا مشکی جوان دەیهاڕن و ئاڵەبێژی دەکەن؛ پێی دەڵێن ڤیبووتی کە لای ئەوان تۆزێکی پیرۆزە. وەک بەشێک لە نەریتە دینییەکانیان پەنجەیان لە ڤیبووتی دەدەن و سێ هێڵی ئاسۆیی بە هەنیە یان هەر بەشێکی تری لەشیان دا دەهێنن.
بەردەگۆڕ یا بەردەگاور
لە گەرمەی گفتوگۆمان دا لەگەڵ هاوڕێیەکی لوڕ، گوتی دەزانم کورد و لوڕ یەکن و لوڕ بەشێکە لە کورد، بەڵام ترسی من ئەمەیە کە ئێمە بە لک و خۆتان بە بنەچە هەژمار بکەن؛ من دڵنیام کە ئێمە بنەچەین. لوڕ یەکەم جار زاگرۆسی ئاوەدان کردووەتەوە و پەلی هاویشتووە بۆ ناوچەکانی تر و هۆبە و تیرە و خێڵی جیاوازتری لێکەوتووەتەوە. لە رووی نەژادیشەوە ئێستا ئەوەی زۆرتر بە پاکی و پەتی ماوەتەوە لوڕە؛ کە بە هۆکاری جۆگرافیایی لەتەک تورک و ئەرمەن و قەوقازی و عەرەب و ئاسۆریدا تێکەڵ نەبووە..
ئەم ووتەیەی هاوڕێ لوڕەکەم راستیی زۆری تێدایە و من وەک خۆم رەتی ناکەمەوە و دەیپەسەندم. هەبوونی ئیلامی و کاسییەکان لە جەرگەی زاگرۆس دا و لە پێش مادەکان گەواهیی زۆر راستی دەدات. بە ووتەی مێژووزانان، ئیلامی و کاسییەکان ئاریایی نەبوون؛ بەڵکوو نەژادی رەسەنی زاگرۆسی بوون. شارستانییەتی کاسی و ئیلامی شتێکە کە نابێ بکەوێتە ژێر سێبەری مادەکانەوە و پەراوێز بخرێت. نزیکی و هاوسنووریی ئیلامییەکان لەگەڵ سوومەر بایەخی زۆری هەیە و لەیەکچوونەکانیان لەبارەی دین و نەریتەوە بۆی هەیە بەڵگەی یەکبوونیان بداتە دەستەوە.
ئەم ناوچانەی کە لە کۆندا پێیان گوتراوە ئیلام، سەرەڕای تێپەڕینی هەزاران ساڵ و سەرەڕای ئەو هەموو تاڵانی و کاولکارییەی بە دەستی بێگانە و خۆماڵی تێیاندا ئەنجام دراوە، هێشتا پڕن لە ئاسەواری کۆنی سەرسوڕمێن. یەکێک لەوانە بریتییە لە بەردەگۆڕ یا بەردەگاور. تەنیا لە ناوچەکانی بەختیاری پتر لە ٣٠٠ بەردەگۆڕ تۆمار کراون کە هەموویان هی سەردەمانی ماد و کاسی و ئیلامین؛ ئەمە جگە لەوانەی کە لە ناوچەکانی تر هەن؛ کە بەگوێرەی راستییە مێژووییەکان سنووری دەسەڵاتی ئیلام ئوستانی فارسی ئێستایشی گرتووتەوە. نەخشی رۆستەم کە یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئوستانی فارس، هیچ پەیوەندیی بە فارسەوە نییە بەڵکوو هی ئیلامییەکانە.
تا ئێستا رۆشن نییە ئەم بەردەگۆرانە بە چی مەبەستێک کەندراون؛ بەڵام گوایە بەهۆی زەردەشتی بوونی خەڵکەکەوە، باوەڕیان وا بووە کە لاشەی مرۆڤ لە دوای مردن ناکرێ لە خاک دا هەڵبگیرێت چونکە پیسی دەکات؛ خاکیش بەلای زەردەشتییەکانەوە یەکێک لە چوار توخمە پیرۆزەکان بووە. لەلایەکی ترەوە کە باسی زەردەشتی بوونی ئیلامییەکان دەکرێت، خودی زەردەشتیش دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. ئایا زەردەشت کە ٦٠٠ ساڵ پێش زایین ژیاوە، چۆن دینەکەی لە سەردەمی سومەریدا بڵاو بووەتەوە کە کەمتەمەنترین سەردەمی سومەری دەکاتە ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین؟!
گوڵوەنی
گوڵوەنی، هەوری، سرکەیی، هێراتی، سەردەمانی کۆن لە ئاوریشم دروسدەکرا. لە کوردەواریدا پیاو و ژن بەکاریان دەهێنا. ئێستایش لە باشووری رۆژهەڵات واتە کرماشان، ئیلام، خۆرموا، خووزستان، کۊگلۆ و بۆیرەمەد، بووشێر و باشووری ئوستانی فارس ژن و پیاو بەکاری دەهێنن. راستە لە کوردەواریدا بەشێوەی بەربڵاو بەکاردەهێنرێ بەڵام تایبەت بە ئێمە نییە، تورک و عەرەب و فارس و زۆر گەل و نەتەوەی تریش بەکاریانهێناوە و دەهێنن.
هەندێک باس لەوە دەکەن کە مێژووی دروست کرانی گوڵوەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر و گوایە بە وتەی دیاکۆنۆڤ بەڵگەی وا لە مادەکانەوە جیماوە کە نیشانی دەدات مێزەر و سەرپۆشی گوڵداریان بەستووە. زۆر کۆشام تا بزانم لە کوێ دروسدەکرێت، بەڵام زانیارییەکی ووردم دەسنەکەوت. دیارە لە ئازەربایجانیش جۆرێک گوڵوەنی هەیە و هەر لەوێش دروسدەکرێت کە نەخش و رەنگەکانی جیاوازە و بە تورکی پێی دەڵێن کەلاغایی.
ئەددەی شێر
یەکێک لە رێبەرانی ئاسۆریی کاتۆلیکی مەسیحی بوو. رۆژی سێی مارسی ساڵی ١٨٦٧ لە شەقڵاوە لەدابوو. باوکی بە ناوی یاقوب کە قەشە بوو، لە منداڵییەوە ئەددەی فێری زمانی ئاسۆری و زانستەکانی دینی مەسیحی کرد... دوواتر چووە مووسڵ و درێژەی بە خوێندن دا و زمانەکانی سوریانی، تورکی، عەرەبی، فرانسەیی و لاتین فێربوو. دووای نۆ ساڵ گەڕایەوە شەقڵاوە و خەریکی وانەبێژی بوو. دوواتر وەک رێبەرێکی دینی چووە کەرکووک و لەوێ خووی دایە فێربوونی زمانەکانی کوردی، فارسی، عیبری، یۆنانی، ئەڵمانی و ئینگلیسی.
ساڵی ١٩٠٢ وەک رێبەری دینی چووە شاری سێرتی باکووری کوردستان. لەوێوە چووە ئەستەنبووڵ و لەگەڵ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دیداری کرد و پاشان چوو بۆ رۆما و چاوی بە پاپی رۆم کەوت. ساڵی ١٩١٥ و لە کاتی کوشتاری مەسیحییەکاندا لەلایەن عوسمانییەکانەوە، ئەددەی شێر توانیی بە بەخشینی گوژمەیەکی زۆر دراو، ژیانی زۆرێک لە مەسیحییەکانی سێرت رزگار بکات. پاشان خۆیشی ژیانی کەوتە مەترسییەوە و ماوەی ساڵێک لەلایەن یەکێک لە خانەدانە کوردەکانەوە پەنا درا. سەرەنجام ٢١/٧/١٩١٥ لەلایەن تورکەکانەوە دەسگیر کرا و سەری بڕدرا.
ئەددەی شێر بەرهەمی نووسراوی جیاجیا هەیە و یەکێک لەوان دوو بەرگی مێژووی کلدۆ ئاشوورە. هەروەها پەرتووکێک بە ناوی (زنجیرەی مێژووی کوردستان) بە زمانی فرانسەیی. هەروەتر یەکێک لە کارە زمانەوانییەکانی ئەددەی شێر بریتییە لە واژەنامەیەک بە ناوی (واژە فارسیە عەرەبێندراوەکان) کە تیایدا سەدان ووشەی عەرەبیی شیکاریی کردووە و روونی کردووەتەوە کە لە بنەچەدا عەرەبی نین. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەمەیە کە زۆرێک لەو واژانە کە فڕیان بە سەر فارسییەوە نییە و کوردین، هەر بە فارسیی هەژمار کردوون. ئەم پەرتووکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زووانی فارسی.
بۆ دابەزاندنی واژەنامەکەی سەردانی ئەم بەستەرەی تەلەگرام بکە
https://t.me/rojhellatinuwe/1931
Saturday, September 14, 2024
نکاتی پیرامون بازسازی و نوسازی زبان فارسی
زبان بهترین و راحت ترین وسیلە ارتباطی بین انسانها است. یکی از مهمترین امتیازاتی کە انسان دارد و دیگر جانوران ندارند زبان است. بهمین دلیل بە حیوانات گفتە میشود “زبان بستە”لکن انسان زبان بستە نیست بلکە همانگونە کە دست و پاهایش و دندانهایش را بکار میگیرد، زبانش را نیز بکار میگیرد؛ نە فقط برای خوردن، بلکە برای برقراری ارتباطات و رساندن ایدەها و نظراتش بە دیگران. مهمترین دلیل پیشرفت انسان روی این زمین و جهان همین امکان تکلم و سخنوری است؛ کە بجز انسان هیچ موجود زندەای از آن برخوردار نیست. بر اساس مصادر و منابع تاریخی و ادبی، زبان فارسی کە یکی از معدود زبانهای جهان است گذشتەای طولانی دارد، در طول عمر خویش با تغییرات بسیاری مواجە شدەاست. بخصوص بعد گرویدن ملت فارس بە دین اسلام و رسمیت پیدا کردن زبان عربی همچون زبان دینی و مدیریت مملکت، دهها و شاید گفت صدها هزار واژە عربی از این طریق وارد زبان فارسی شدەاست. البتە این احتمال نیز وجود دارد کە قبل از اسلام نیز بدلیل همجواری رابطە بین این دو قوم بودە باشد و واژەهائی بین این دو قوم رد و بدل شدە باشد. بعد از اسلام، حملە مغولها بە خاور میانە و همچنین حملە وسیع ترکها از آسیای میانە بە سوی غرب آسیا، هرکدام بە نوبە خود تاثیر مخربی بر زبان فارسی داشتەاند.
اکنون بعد از قریب بە یک قرن از تشکیل دولت ـ ملت فارس کە همان (ایران) است، علیرغم آنکە در دوران سلطنتی و در دوران جمهوری اسلامی همە امکانات دولت و سرمایە عظیمی برای پیشرفت زبان فارسی بکار گرفتە شدە است، اما هنوز بیش از ٦٠ درصد واژەهای این زبان عربی است. اصلا از نظر یک فارس زبان معمولی، بهترین فارسی دان کسی است کە بیشترین واژەهای عربی را هنگام گفتگو و سخنرانی بکار می برد. زبان عربی تا حدی بر زبان فارسی تاثیر گذاشتە است کە حتی روش جملەبندی و ساختار جملە را نیز بسوی عربی تغییر دادە است؛ همین موضوع باعث شدە است تا تفاوت بین جملە بندی کوردی با جملەبندی فارسی نمایان تر شود.
این یک واقعیت است کە کوردی نیز از واژەها و عبارات عربی استفادە میکند؛ و هزاران واژە عربی الاصل در زبان کوردی وجود دارد اما در کنار همین واژەهای عربی معادل کوردی هم هست و بطور روزمرە از آنان استفادە می شود. تاثیرات و نفوذ زبان عربی بر زبان فارسی تا حدی است کە یک فارس زبان هنگامیکە یک نام فارسی را بە صیغەی جمع بیان میکند بطور ناخوآگاه آن واژە فارسی را بە شیوە عربی جمعبندی میکند؛ برای مثال بجای استادها می گوید اساتید در حالیکە استاد عربی نیست، بجای دستورها ،می گوید دساتیر، یا بجای دفترها می گوید دفاتر و الخ... یا هنگام شمارش نقاط بجای یکم، دوم، سوم و.. می گوید اولا، ثانیا، ثالثا، رابعا..
در چنین وضعیتی انتظار می رود کە افراد از یک طرف، و دولت و ادارات و تشکلهای فرهنگی از طرف دیگر سعی کنند راه حلی برای نجات زبان فارسی پیدا کنند. و البتە کوششهای بسیاری صورت گرفتە است. در این دوران شبکەهای اجتماعی نیز هموطنان فارس زبان چە در داخل ایران چە در ممالک خارجە آنانیکە اهل زبان و فرهنگ هستند تلاشهای زیادی از این طریق انجام دادەاند. رادیو، تلویزیون و سایر رسانەها نیز هر کدام سعی کردە است در این راستا نقشی داشتە باشد. اما هنوز راهی دراز و طولانی در پیش دارند کە انتهای آن قابل رؤیت نیست. دلیلش این است کە اولا: زبان فارسی بخاطر اینکە واژگان بسیاری را از دست دادەاست توانائی و امکانیات ساخت این همە واژەها را ندارد. دوم اینکە بدلیل تغییراتی کە تحت تاثیر زبان عربی در ساختار جملەبندی فارسی بوجود آمدە است، اکثریت اشخاصی کە در این مورد دارند تلاش میکنند، سعی می کنند واژەهای جایگزین را بر اساس همان واژەهای عربی و همان ساختار جملەبندی عربی بسازند. این یک اشتباه است کە تاثیرات مخرب آن در آیندە بهتر عیان خواهد شد. نوسازی و بازسازی زبان فارسی بر اساس زبانی موفق خواهد شد کە با فارسی هم ریشە باشد و همزمان یک زبان متین و استخواندار باشد.
بنظر بندە راحت ترین و بهترین راه حل برای بازسازی زبان فارسی، اخراج واژەهای عربی و جایگزینی آنان، با استفادە از زبان کوردی است. استفادە از زبان کوردی نە بە این معنا کە جای خالی هر واژە عربی را با یک واژە کوردی پر کرد؛ نە، بلکە دولت ایران علنا زبان کوردی را زبان رسمی کشور اعلام کند. در رسانەهای ملی این کشور و در کنار زبان فارسی از کوردی استفادە بعمل آید. در کوردستان این تجربە موفق گردیدەاست؛ هنگامیکە سال ١٩٩٢ رادیۆ آمریکا و بعدا تلویزیون مید تی وی بە هر دو گویش سۆرانی و کورمانجی برنامەیشان را شروع کردند. برای نمونە بعضی اوقات یک خبر بە سۆرانی پخش می شد، سپس دنبالە آنرا بە کورمانجی پخش میکردند. ابتدا کمی ناخوشآیند بود برای شنوندەگان کورد اما رفتە رفتە عادت کردند، و گوش دادن بە هردو قسمت برای آنان عادی شد. آن برزخی کە چهل سال قبل بین سورانی و کورمانجی بود الان از بین رفتە است. آخە فرق بین کوردی و فارسی زیاد نیست؛ اگر واژەهای عربی از آن خارج شوند.
لازم بذکر است کە رسمیت دادن بە زبان کوردی در سطح ایران فقط بە زبان فارسی کمک نمی کند، بلکە از ناحیە اجتماعی، سیاسی و مدیریتی نیز ایران را بە یک دولت دموکراتیک و آزاد تبدیل خواهد کرد. دولتی کە همە اقوام، مذاهب و ادیان با هر عقایدی کە دارند میتوانند در آن و کنار همدیگر زندگی کنند.
شووتی
لە ئێران کار و پیشەی خەڵکی بووەتە هاوردە و هەناردەی ناقانوونی و لەم رێگایەیشدا رۆژانە چەندان کەس دەگیرێن، بریندار دەبن یا دەکوژرێن. لە ناوچە سنوورییەکانی بەلووچستان سووتەمەنی بە کۆڵ ئاودیوی پاکستان دەکرێت. لە ئوستانە سنوورییەکانی ورمێ، سنە و کرماشان کەلوپەلی جیاواز بە کۆڵ هاوردەی رۆژهەڵات دەکرێت. لە ئوستانەکانی تریش وەک بووشێر، لوڕستان، خووزستان، کۆگلۆ وبۆیرەمەد و فارس و.. ئەو شتومەکانەی بە قاچاخ هاوردە کراون ، بە ناقانوونی دەگوازرێنەوە بۆ شارە دوورەکان و بەتایبەتی بەرەو تاران. ئەوانەی ئەم کارە دەکەن تڕومبێلی تیژڕەو بەکاردێنن و ئەگەر ناچار بن بازگەکانیش دەبەزێنن و ناوەستن. بەم کەسانە و ترۆمبێلەکانیان دەڵێن شووتی. ئەمانە بە خێرایی سەروو ١٨٠ کیلۆمەتر لە ساتێکدا ترومبێل داژۆن. لەم ساڵانەی دوواییدا ئەم دیاردەیە گوازراوەتەوە بۆ سنوورەکانی ئەفغانستان و ئازەربایجانیش. دوای هاتنە سەر کاری تاڵەبان کە خەڵکێکی زۆر لە ئەفغانستان رایانکرد و هێشتایش بەردەوام ئەوێ بەجێ دەهێڵن، لە رێگەی ئەم شووتیانەوە دەگوازرێنەوە بۆ شارە جیاوازەکانی ئێران.
عەبدولمەجید ئەرفەعی
دۆم بێ و کڵاش بۆ کوڕی خۆی بکا.
عەبدولمەجید ئەرفەعی ئیلامیزانی ناسراوی ئێرانی.
ساڵی ١٩٣٩ لە ئاوایی گەنوو یا ئەبووگەرمەی گەنوو سەر بە بەندەرعەباس لەدا بووە. باوکی بە رەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەی ئەوەز بووە لە باشووری ئوستانی فارس. خەڵکی ئەوەز موسڵمانی سوننین.
عەبدولمەجید پاشان وێڕای بنەماڵەکەی دەگوازنەوە بۆ تاران و لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. لەتەک نووسراوەکانی ئیبراهیم پوورداوود ئاشنا دەبێت. هاوکات فێری خوێندنەوەی ئەلفبێی کۆنی فارسی دەبێت. پاشان زوانی پەهلەوی لە رێگەی خوێندنەوەی کارنامەی ئەردەشێری بابەکانەوە فێردەبێت.
هەروەها زمانی ئاڤێستایی لە رێگەی پوورداوودەوە فێردەبێت. پاشان بۆ خوێندن دەچێتە ئەمریکا. لەوێ هەشت ساڵ خەریکی فێربوونی زوانەکانی ئیلامی و ئەکەدی دەبێت و دوکتۆرا وەردەگرێت. سەدان نووسراوەی سەر تاتە گڵینەی پەیوەندیدار بە داریووشی هەخامەنیشیی خوێندووەتەوە و وەرگێراوە. یەکەم کەس بووە کە لوولەکە نووسراوەکەی کۆرشی خوێندووەتەوە و وەریگێڕاوە.
ووریا
قەفەز
ئەم واژەیە لە عەرەبی و فارسی دا وەک (قفص) دەنووسرێت. لە کوردی دا قەوەز و قەپەز و قەفەسیشی پێ دەگوترێت.
بنەچەی ئەم ووشەیە بریتییە لە (کۆز) کە ژوورێکی کاتییە بە چیخ دروس دەکرێت بۆ بەرخ و کارژۆڵە تا لە دایکیان هاوێر بکرێن. واتە کۆز گۆڕانی بەسەردا هێنراوە و بووە بە کەوەز و قەوەز و قەفەز و سەرەنجام وەک (قفص) بووەتە موڵکی عەرەب.
بووسەلامە
بوونەوەرێکی ئەفسانەیی نێو دەریایە. نیوەی لەشی ماسییە و نیوەکەی تریشی لە دڕندە دەچێت. خەڵکی شاری بووشێر لایان وایە کە بووسەلامە هەمیشە بە دووای ئازاترین ماسیگردا دەگەڕێت تا پەلکێشی بنی دەریای بکات و بیخنکێنێت. دەڵێن هەر منداڵێک بە تەنیا لە کەناراوەکان بێت، بووسەلامە دەیگرێت و رایدەکیشێتە نێو دەریا و دەیخنکێنێت. هەروەها دەڵێن شەوەکی زوو کاتێک کە ماسیگرەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ کەوتنە رێگە بەرەو قووڵایی دەریا بۆ راوی ماسی، بووسەلامە دەچێت لەلای پێشەوەی بەلەمەکە دادەنیشێت تا خاوەنەکەی بێتە لای. کە هەست دەکات کابرا لە نزیک بەلەمەکەیە خۆی دەخاتە نێو ئاوەکە و کابرایش وادەزانێت کە هاوڕێیەکی خۆیەتی بەم شەوە کەوتە نێو دەریاوە، بەفریایەوە دەچێت کە رزگاری بکات؛ بەڵام بووسەلامە دەیگرێت و رایدەکێشێتە نێو دەریا و دەیخنکێنێت.
هەروەها دەریاوانەکانی ئەم ناوچەیە لە سەر ئەو باوەڕەن کە بووسەلامە دێوێکی دڕندەیە و شەوانە لە دەریادا پەلاماری کەشتی و بەلەمەکان دەدات و سەرنشین و مەلەوانەکان دەگرێت و گۆشت و خوێنیان دەخوات.
ئانشرتۆ
بە بڕوای زۆرێک لە دانیشتووانی لێوارەکانی کەنداوی فارس بوونەوەرێکی ئەفسانەیی لە دەریادا هەیە بە ناوی ئانشرتۆ. شێوەی لە مرۆڤ دەچێت بەڵام لە ژێر شەپکەشانەکانیدا دوو باڵی هەیە لە شێوەی پەڕی ماسی کە دەتوانێت بۆ مەلەکردن لە دەریادا بەکاریان بهێنێت. دەڵێن جارێکیان کۆمەڵێک راوچی کە لە دەریادا دەبن بۆ راوی ماسی دەگەنە دورگەیەک تەماشا دەکەن ژمارەیەکی زۆری ئانشرتۆ لەوێ خەریکی پشوودان و سانەوەن. پەلاماریان دەدەن و هەموویان دەسگیر دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیانهێننە نێو کەشتی و کاتێک بەڕێدەکەون بەرەو ماڵ، ئانشرتۆکان یەک بە یەک خۆیان فڕێدەدەنە نێو دەریا و دەڕۆن؛ تەنیا دانەیەکیان دەمێنێتەوە کە ئەویش لە ژێرخانی کەشتیەکەدا گیری کردبوو نەیدەتوانی بچێتە دەرەوە. ئەویان کچ دەبێت؛ هەر بۆیە ناخودای کەشتی دەیکاتە هاوسەری خۆی و چەند منداڵی لێی دەبێت بەڵام هێشتا پێوەند بە قاچەکانییەوە دەبێت و ناوێرێت ئازادی بکات چونکە دەزانێت رادەکات. رۆژێکیان منداڵەکانی پێوەندەکە لە قاچی دایکیان دادەماڵن و ئەویش بە پڕتاو رادەکات و دەگەڕێتەوە نێو دەریا.
ئایماوی
ناوی بوونەوەرێکی ئەفسانەییە. وەک لە واژەکەوە دیارە واتە ئادەمی ئاوی. مەردمی ناوچەکانی کۊگلۆ و بۆیرەمەد لە لوڕستان لەسەر ئەو باوەڕەن بوونەوەرێک لە رووبارەکاندا هەیە کە هەموو لاشەی لە ئاو ئافرێندراوە. بەردەوام لەو ئاوانەدا دەژیێت. هەر ئەویشە دەبێتە هۆی خنکانی مرۆڤەکان لە ئاودا؛ کاتێک کە رایاندەکێشێتە بنی رووبارەکان و زۆر جار بۆ ماوەی چەند رۆژ و هەفتە ئازادیان ناکات.
چۆخە، چۆقا، چۆغە، چۆغا
لە هەموو بەشەکانی ئەم نیشتمانە فرت و فراوانەدا، هەر لە سنوورەکانی ئەنادۆڵەوە تا لێوارەکانی دەریای عومان ئەم پۆشاکە بەم ناوەوە ناسراوە و لە هەموو کونج و کەنارێکی ئەم کوردستانەدا دەکرێتە بەر بەڵام بە کەمێک جیاوازی لە درووماندا.
سەترە
سەترە پۆشاکێکە لە هەموو ناوچەکانی لەک و لوڕنشین پیاوان دەیکەنەبەر. لە شانەوە تا سەروو ئەژنۆکان دادەپۆشێت و هەندێک جار ئێخە و بەرۆکی بە دوگمە دادەخرێت و شاڵیش لەسەر سەترە و لە ناوقەد دەبەسرێت.
لە ناوچەکانی تری وەک کرماشان، گەرمیان و جافەتی کەواسەڵتە یا کەوا و سەڵتە هەبوو کە رەنگە ئێستایش هەندێک بیپۆشن. لە ناوچەکانی تریش وەک موکریان کەواشۆڕە هەبوو؛ کە هەموویان لە شانەوە تا سەر ئەژنۆ یا خوارووتری دادەپۆشی. دیارە هەندێک جار ناوەکان تێکەڵ دەکرێن و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک دەگۆڕێن. بۆ وێنە لە هەندێک ناوچە کەواسەڵتە یەک ناوە بەڵام لە ناوچەیەکی تر کەوا خۆی جلکێکە و سەڵتەیەش یەکی ترە. یا کەواشۆرە لە هەندێک شوێن ناوی جلکێکە بەڵام لە شوێنگەلی تر کەوا جلکێکە و شۆڕەیش یەکێکی ترە.
بەڵام مەبەستی سەرەکیی من لە نووسینی ئەم کورتە نووسراوەیە ووشەکانی (سەترە) و (سەڵتە) بوو. ئەم دوو ووشەیە هەر یەکن بەڵام دەنگی (ر) ی لوڕی لە سۆرانییەکەدا بووە بە (ڵ) و پاش و پێشێکیش بە دەنگی (ت) کراوە. ووشەی سەترە دەبێ هەمان (ستر)ی عەرەبی بێت بە واتای پاراستن کە ئۆجەلانی مەزن دەڵێت لە بنەچەدا کوردییە و لە ووشەی ئەستێرەوە هاتووە. ئەمەیش بابەتێکی قووڵی مێژوویی- فەلسەفی -زمانەوانییە.
ئەبولقاسمی بەختیار
بە داخ و کەسەرم زانی هەر وا سووک و سادە بە نووسینی دوو سێ دێر ئەم کەڵەپیاوەی گەلەکەمان بناسێنم؛ هەربۆیە گەڕام بە دووای سەرچاوەکاندا و پوختەیەکی باش لە ژیننامەی دوکتۆر ئەبولقاسمی بەختیارم کۆ کردەوە و کردمە کوردی.
ئەبولقاسم بەختیاری خەڵکی ناوچەی بەختیاری بوو. ساڵی ١٨٧٢ لە ئاوایی چغاخۆر سەر بە شاری برووجەن لە ئوستانی چارماڵی بەختیاری لەدابوو. ئەو هەفتەمین و دووا فەرزەندی باوکی بوو کە هاتنە دنیای ئەم بووە هۆی مەرگی دایکی. باوکی، حاجی حەسەن خانی زەرغامی کەسێکی خانەدان بوو؛ بەڵام دەوڵەمەند نەبوو چونکە خووخدەی دەروێشانەی هەبوو. پیشەی بریتی بوو لە سەرکاروانی کردن بۆ زیارەتکەرانی کەربەلا و نەجەف. لەبەرئەوەی حاجی حەسەن خان بە مردنی هاوسەرەکەی زۆر زویر و نائومێد بوو بۆیە تا چەند رۆژ ناوی لە کوڕەکەی نەنا. پاشان باپیرە بۆ دامرکاندنەوەی هەستی برینداری کوڕەکەی هەڵبەستێکی لە شانامە خوێندەوە؛ بەمجۆرە ناویان لە ساواکەیان نا ئەبولقاسم؛ واتە بە ناوی ئەبولقاسمی فیردەوسییان کرد. ئەبولقاسم بە هەتیوی گەورە بوو. ئەو سەردەمە لە ئێران پاشناو نەبوو. بەڵام کاتێک کە گەورە بوو خۆی پاشناوی (بەختیار)ی بۆ خۆی هەڵبژارد. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ناردیانە قوتابخانە کە ئەوسا پێیدەگوترا (مەکتەبخانە). ساڵیک دوواتر باوکی کۆچی دوایی کرد و ئەویش نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات. هەربۆیە روویکردە کاری پینەدۆزی و دەسفرۆشی و چەرچێەتی و وەرزێری و ...
ئەو زۆر هۆگری خوێندن و فێربوون بوو؛ سەرەڕای هەموو تەنگ و چەڵەمە و کەند و کۆسپێکی ژیان، بەردەوام هەوڵی فێربوون و خوێندنی دەدا. هەرچەندە نەیتوانی قۆناغی سەرەتایی تێبپەڕێنیت بەڵام هەرچۆنێک بوو توانیی بە خۆپەروەردەکردن ببێتە مامۆستا و فێرکار کە ئەوسا پێی دەگوترا (مەکتەبداری).
ئەو لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا شاری برووجەنی جێ هێشت و رووی کردە ئیسفەهان. ئەو ماوەیە کە لە ئیسفەهان بوو لەگەڵ بیبی ماهـ بەگم خان هاوسەری مورتەزا قوڵیخانی سەمسام ئاشنا بوو؛ کە دووامین ئێلخانی بەختیار بوو. لەگەڵ ئەوان رێککەوت کە بەرپرسایەتیی پەروەردە و فێرکردنی کوڕەکانیان بگرێتە ئەستۆ کە لە شاری تاران لە کۆلێژی ئەمریکایی ئەلبورز دەیانخوێند. بەم جۆرە ئەبولقاسم ئیسفەهانی بەجێ ھێشت و گەیشتە تاران.
ئەو کۆلیژە ئەمریکاییە لەلایەن سامۆییل مارتین جۆردنەوە بەڕێوەدەچوو کە هەم مامۆستا بوو هەم بانگخوازێکی مەسیحی بوو. جۆردن هەموو رۆژێک لە پەنجەرەی ژووری کارەکەیەوە دەیدیت گەنجێکی چوارشانەی رێکوپێک چەند منداڵێک دەهێنێتە کۆلێژەکە و بەجێیان دەهێڵێت. رۆژێکیان کە ئەو گەنجە هاوکاریی کارگوزاری کۆلێژەکەی کردبوو لە شکاندن و هەمارکردنی دار و ئێزنگدا بانگی کردە ژوورەکەی تا سپاسی بکات. لە میانی گفتوگۆدا لێی دەپرسێت کە بۆچی درێژە بەخوێندن نادات. لە وەڵامدا ئەبولقاسم دەڵێت لەبەر چوونەسەری تەمەنی و گرفتی دارایی و هەروەها هەبوونی سێ منداڵ بۆی ئەستەمە درێژە بەخوێندن بدات. بەڵام جۆردن رازی دەبێت کە خۆی لەو دەرفەتەدا کە ئەبولقاسم چاوەڕێی منداڵەکانی مورتەزا قوڵیخانە، وانەی پێ بڵێتەوە. بەم جۆرە لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا و لە ماوەی چەند ساڵێکدا قۆناغەکانی خوێندن دەبڕێت و دیپلؤم وەردەگرێت. پاشان هەر بە هاوکاریی جۆردن کاروبارەکانی سەفەر بۆ ئەمریکای بۆ رێکدەخرێت و دەچێتە ئەمریکا و لە زانکۆی سیراکیووس دەس دەکات بە خوێندن. لەوێش زۆر کار و پیشەی جیاواز دەکات تا بتوانێت ژیانی خۆی بەڕێوە ببات و پارەی خوێندنەکەی دەربهێنێت. سەرەنجام لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا وەک یەکەمین پزیشکی نەشتەرگەریی ئێرانی فێرنامەی پزیشکی وەردەگرێت.
ئەو لەو ساڵانەدا کە لە ئەمریکا دەژیا لەگەڵ ژنێک بە ناوی هێلێن جێفریز ئاشنا دەبێت و ژیانی هاوبەش پێکدەهێنێت کە تەمەی ٢٢ ساڵ بوو. دووای چەند ساڵێک ژیان و کارکردن وەک پزیشک لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٣١ و لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لەگەڵ هێلین دەگەڕێنەوە بۆ ئێران. ئەبولقاسم هەفت منداڵی لە هێلین بووە. پاشان لە تەمەی هەفتا ساڵیدا لەگەڵ ژنێکی بەختیاری ژیانی هاوبەش پێکدەهێنێت کە لەویش دە منداڵی دەبێت. ( من وەک وەرگێڕی بابەتەکە باسی ژنهێنانەکانی ئەبولقاسمم کەمێک بۆ ناڕوونە. لەلایەکەوە دەگوترێت بەر لەەوەی دەست بکات بە خوێندن لای جۆردن سێ منداڵی هەبووە؛ واتە ئەو کاتە ژنی هەبوو. لە ئەمریکایش ژنێکی ئەمریکایی هێناوە. دوواتر لە تەمەنی هەفتا ساڵیشدا ژنێکی بەختیاریی هێناوە. واتە سێ ژنی هەبووە، بەڵام هێلێن وەک ژنی یەکەمی و بیبی توورانی زەرغامی باسیان لێوەە دەکرێت). لە شاری تاران نەخۆشخانەیەکی تایبەتی دەکاتەوە و هێلینیش یەکەمین فێرگەی پەرەستاری لە ئێراندا دەکاتەوە. ئەبولقاسم و هێلێن یەکەم کەس بوون لە ئێراندا کە بۆ یەکەم جار خەڵکیان فێرکرد چۆن شیر پاستۆریزە بکەن. سێ ساڵ دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران بە هەوڵی ئەم و کۆمەڵێکی تر کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی تاران دامەزرێندرا و لەوێدا بوو بە مامۆستا. ساڵی ١٩٣٩ وەک سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی نەوتی ئێران -ئینگلیستان چووە خووزستان؛ تا تەمەنی ٩٠ ساڵی لە ناوچەکانی خوزستان و بەختیاری خزمەتی کرد. شایانی باسە کە هێلینی هاوسەریشی چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە. ئەو لە پاداشتی ئەوە خزمەت و راژەیە بە خەڵکی ناوچەکانی بەختیاریی کرد، خەڵکی ناوچەکە و پاشان بەرپرسانی ناوچەکە شاخێکیان لە نزیک گوندی مەشایخ بە ناوی هێلینەوە کرد؛ کە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ناوچەی پارێزراوی تۆمارکرا.
دوکتۆر ئەبولقاسم ساڵی ١٩٧١ لە تەمەنی نزیک بە ١٠٠ ساڵیدا لەسەر وەسێتی خۆی لە تووسی مەشهەد لە نزیک گڵکۆی فیردەوسی بەخاک سپێردرا. دوواتر هێلینی ژنی و چەند لە منداڵەکانیشی هەر لەوێ نێژران.
دەساتیر یا دەساتیری ئاسمانی
ئەمە ناوی پەرتووکێکە کە لە سەدەکانی شازدە و هەڤدەدا نووسراوە. نووسەری دەساتیر پارسییەکی هیندوستان بوو بە ناوی ئازەر کەیوان. گوایە ئازەر کەیوان لە شیراز لەدا بووە بەڵام زۆرینەی تەمەنی لە هیندوستان گوزەراندووە. ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم پەرتووکە هی پێغەمبەرێکە بە ناوی (ساسانی پێنجەم). بە زووانێکی زۆر تایبەت و جیاواز نووسراوە کە لە هیچ زمانێک ناچێت. شارەزایان لایان وایە کە ئازەر کەیوان خۆی ئەو زمانەی داهێناوە. ئەو هەوڵی داوە هیچ واژەیەکی عەرەبی بەکارنەهێنێت؛ هەر بۆیە بەشێک لە واژەکانی سانسکریتە. بەشێکیان ئاڤێستاییە و بەشێکیشی هەر خۆی لە خۆیەوە دروستی کردوون. شێوازی دروسکردنی ووشەکانیشی بەگوێرەی زانستی زمانەوانی نەبووە و گۆترەکاری بووە. هەر خۆیشی فەرهەنگێکی داناوە و واتاکانی بە زووانی پارسی نووسیوەتەوە. شایانی باسە کە زۆرێک لەو واژە گۆترەکارییانە لەلایەن نووسەران و هەڵبەستوانانی ئێرانییەوە لە بەرهەمەکانیاندا بەکارهێنراون. تەنانەت بورهان قاتع و دێهخودایش لە واژەنامەکانیان دا بە بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە، زۆر لەوم ووشانەیان بەکارهێناوە. شایانی باسە کە خودی ووشەی دەساتیر بە زووانی عەرەبی کۆی واژەی (دەستوور)ە. لە کاتێکدا کە دەستوور خۆی کوردییە بەڵام لە عەرەبیشدا بەکاردەهێنرێت.
دوواتر کۆمەڵێک لەو ووشانە لێرەدا دەنووسم کە خۆی سازی کردوون. تەنانەت هەندێکیان لە رێگەی فارسییەوە هاتوونەتە نێو زووانی کوردیشەوە.
فرووزە = سیفەت
دەهناد = سیستەم
فەرزبوود = حیکمەت
فەرجوود = پەرجوو ، موعجیزە
فەرنوود = بەڵگە
فەرساد = زانا
فەرسار = هێزی داد
تیمسار = حەزرەت
فەرگا = حەزرەت
فەرجاد = زانا
فەرگفت = فەرمان
هەڵوا ئەرووسی یا شام ئەرووسی
جۆرە شیرینییەکە لە لوڕستان دروست دەکرێت لە شێوەی جوجووش بە کەمێک جیاوازییەوە. پێشتر باسی جوجووشمان کردووە. ئەم شیرینییەیش وەک جوجووش رۆژێک بەر لە رۆیشتنی بووک ئامادە دەکرێت و لەگەڵ بووک دا دەنێردرێتە ماڵی زاوا. دروسکردنی هەڵوا ئەرووسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
سەرەتا ئارد لە تاوە یا لەسەر ساج بۆدەدرێت تا کەمێک رەنگی تاریک دەبێت. نابێ بسووتێت. زەردەچێوە، زەنجەفیل، دارچین و مێخەکی هاڕراو لەگەڵ ئاردەکە تێکەڵ دەکرێت. ئینجا رۆنی ئاژەڵ یا کەرەی تێدەکرێت و باش تێکەڵ دەکرێت. پاشان ئاو و هەنگوین یا دۆشاوی ترێی تێدەکرێت. ئەگەر پەیت بوو شیر یا ئاوی تێدەکرێت تا شل ببێتەوە. لەسەر ئاگر دادەنرێت و کاکڵی گوێز و پستە و بادامی تێدەکرێت. لەسەر ئاگرەکە دەمێنێتەوە و تێکەڵ دەکرێت تا بە بنی مەنجەڵەکەوە نەسووتێت، تا خەست دەبێتەوە. ئەوسا لەسەر ئاگر دادەگیرێت و دەکرێتە نێو دەفری بچووکەوە و سەرەکەی بە چینێک کاکڵی گوێز و ووشکەباری جۆراوجۆر دەڕازێنرێتەوە. شایانی باسە کە هەڵوا ئەرووسیش وەک هەموو جۆرەکانی تری هەڵوا بە ساردی دەخورێت.
پاشوەندی (ویە)ی فارسی
وەسیەتێک بۆ ئەوانەی دەیانەوێ واژەی کوردی و فارسی لە یەکتری هاوێر بکەن.
هەر واژەیەک لە فارسی دا بە (ویە) دووایی هات، بە مەرجێک واژەکە تورکی و عەرەبی نەبێ؛ دڵنیابە کە کوردییە و لە کوردی دا ئەم (ویە) دەبێتە (ۆ). نموونەمان زۆرە. اشنویە = شنۆ
کهگیلویە = کۊگلۆ
شیرویە = شێرۆ
……بادرنجبویە = بارەنگبۆ
برساق
برساق، بورساق، بریشک، بژی، برژی، برژیلە. ناوی جۆرە شیرینییەکە لە ناوچەکانی، ئەردەڵان، کرماشان، ئیلام و لوڕستان و بەختیاری دروس دەکرێت. هەرچەندە مێژووەکەی دیار نییە؛ بەڵام بەگوێرەی سادەیی و بەرفرەهیی پێکهاتەکانی و ئاسانیی دروسکردنی، دەکرێ تەمەنی لەم نیشتمانەی ئێمەدا هەزاران ساڵ کۆن بێت.
کاک #سارۆ_خوسرەوی لە ئاماژەیەکی کورتدا باسی کرد کە داپیرەی بەڕێزیان فەرموویەتی لە بنەڕەتدا ناوی ئەم شیرینییە (برژیلە)یە؛ بەڵام دوواتر واژەکە سواوەتەوە و بووە بە (بژی). منیش ئەمەی پێوە زیاددەکەم و دەڵێم. تەنانەت ووشەی (برساق یا بورساق)یش هەر لە (برژی یا برژیلە)وە وەرگیراوە. باوەڕم وایە (برژیاگ) گۆڕاوە بۆ (برساق).
لەم ڤیدیۆیەیش دا بە کورتی و خێرایی بە زوانی فارسی باسی دروسکردنەکەی کراوە.
مەزےمووڼ
هاوڕێیەکی لوڕ ئەمەی گيڕایەوە.
کابرایەکی پاپی هەبوو ناوی (محەممەد زەمان) بوو. پاپی ناوی تیرەیەکی لوڕە لە لوڕستان و خووزستان نیشتەجێن. کورتەی ئەم ناوە درێژە لە لوڕیدا دەبێتە (مەزمووڼ). دووا پیتی (ڼ)یش ناخوێنرێتەوە. کابرایەک بوو لەوەتەی هەبوو کەس ووشەیەکی راستی لێ نەبیستبوو. ئامۆزایەکی هەبوو ناوی عەوداڵ بوو. پێی گوت وەرە بتبەمە مەشهەد، حەرەمی ئیمام رەزا بەڵکوو ئەو درۆیانە تەرخ بکەیت. هەرچۆنێک بوو رێککەوتن و بردی. کە چوونە ژووری حەرەمی ئیمام رەزا، عەوداڵ گوتی: ئیمام رەزا ئەوا مەزموونم هێناوە. یا ئەو درۆیانەی پێ تەرخ بکە، یا بیکوژە لە کۆڵ ئێمەی بکەوە، ئابڕووی ئێمەی بردووە بەم هەمکە درۆیانەی. لە نێو حەرەمەکەدا شووشەیەکی ئەستوور هەیە کە دیوی ژنان و پیاوان لە یەکتری جیا دەکاتەوە. عەوداڵ دیتی مەزمووڼ هەر دەست بە شووشەکەدا دەماڵێ. تومەز سەیری ژنەکان دەکات و چاوچەرانی دەکات. لێی پرسی: ها مەش مەزمووڼ بۆ دەس بەو شووشەیەدا دەماڵیت؟ خێرە؟ مەزمووڼ گوتی: کاکە چی بڵێم؟ جنسی ئەم شووشەیە رێک لەو شووشەیە کە لە ماڵەوە هەمانە. عەوداڵیش بە هەرچی هێز و هرنگی لە قوڕگیدا بوو بەسەریدا گوڕاندی و گوتی: هەی سەگی سەگباب لە حەرەمی ئیمام رەزایشدا درۆ دەکەیت؟! خەریک بوو لە سەرو سەکوتی یەکتری بدەن. خەڵک چوونە نێوانیانەوە. مەزمووڼ هەتا مرد وازی لە درۆ نەهێنا.
سەفسەتە چییە؟
ئەمە زانستێکە لە حەوزە عیلمییەکانی ئیسلامیدا دەخوێنرێت.
مامۆستا لە خوێندکارەکانی پرسی: دوو کەس دەبنە مێوانتان. یەکیان پاک و خاوێنە و یەکیش دژوێن و چڵکن. من داوایان لێدەکەم بچنە حەمام و خۆیان بشۆن. ئینجا رووی کردە خوێندکارەکان و پرسیی: لاتان وایە کامیان خۆی دەشوات؟
وەڵامیان دایەوە: بە دڵنیاییەوە چڵکنەکە.
مامۆستا: نەخێر، پاکەکە خۆی دەشوات؛ چونکە خووی پێگرتووە. چڵکنەکە ئەگەر خۆی شوشتبایە دژوێن و چڵکن نەدەبوو.
مامۆستا: کەوابوو کێ خۆی دەشوات؟
خوێندکارەکان: کەسە خاوێنەکە.
مامۆستا: نەخێر، چڵکنەکە خۆی دەشوات؛ چونکە چڵکنە و پێویستیی بە خۆشۆردنە.
دیسان مامۆستا گوتی دەی باشە ئێستا بە دروستی پێم بڵێن کام میوان خۆی دەشوات؟
خوێندکارەکان یەکدەنگ گوتیان: چڵکنەکە.
مامۆستا گوتی نەخێر؛ هەردووکیان؛ چونکە خاوێنەکە خووی پێگرتووە و چڵکنەکەیش پێویستیی بە خۆشۆردنە.
ئەم جاریش مامۆستا پرسیی: دەی ئێستا کامیان خۆی دەشوات؟
خوێندکارەکان بە پەشۆکاوییەوە گوتیان: هەردووکیان. مامۆستا گوتی: نەخێر. هیچکامیان؛ خاوێنەکە پێویستیی پێ نییە و چڵکنەکەیش خووی پێنەگرتووە.
خوێندکارەکان دەستیان کرد بە رەخنە و گازندە لە مامۆستا و گوتیان هەرچی ئێمە دەیڵێین تۆ رەتی دەکەیتەوە و شتێکی تر دەڵێیت.
مامۆستا گوتی: بەمە دەڵێن سەفسەتە. واتە چیت بوێ و لە بەرژەوەندیت بێ، ئەو دەسەلمێنیت.
لە فارسییەوە کردمە کوردی
جوجووش
خۆراکێکی تایبەتی لوڕییە لە کاتی زەماوەنددا دەیپێژن. ماڵی بووک دروستی دەکەن و لەگەڵ بووکدا دەینێرن بۆ ماڵی زاوا. ئەوانیش لە نێوان خزمە نزیکەکانی خۆیاندا دابەشی دەکەن.
پێکهاتەکانی جوجووش:
رۆنی ئاژەڵ، گەنمی بۆدراوی بە دەستاڕ هاڕدراو، شەکر یا دۆشاو، زیرە، رازیانە، زەردەچێوە. بۆ رازاندنەوەیش کاکڵی گوێز، بادام، پستە، کشمیش و کونجی.
شێوازی سازکردن:
سەرەتا رۆنەکە لە مەنجەڵێکدا دەخرێتە سەر ئاگر. ئینجا گەنمە بۆدراوە هاڕدراوەکەی ووردە ووردە تێدەکرێت و تێکەڵاو دەکرێت. پاشان دۆشاوەکەی تێدەکرێت. ئەگەر دۆشاو نەبوو، شەکرەکە لەگەڵ زیرە و رازیانە و زەردەچێوەکە لێکدەدرێن و دەکرێتە نێو مەنجەڵەکەوە. ئەوەندە دەکوڵێندرێت تا کەمێک پەیت دەبێت. لە دوواییدا دەکرێتە نێو قاپەوە و بە کاکڵە گوێز و پستە و بادام و کشمیش و کونجیی بۆدراو دەڕازێندرێتەوە.
شایانی باسە کە زۆر جار بۆ گوێزەبانە واتە لەدابوونی منداڵیش جوجووش دروسدەکرێت و بەسەر دراوسێ و خزماندا دابەشدەکرێت.
لوڕسۊنەکەم
لۊڕسوونەکهم! لۊڕسوونەکەم!
وڵاتے شیرین گرد کەسوونەکهم.
زەمیݩ ئەژدادم ماڵ باوانەکهم؛
تۊنی شەفادەر زەیمے گیانەکهم.
ئەفلاک وه شوونت گەهەر وه کووڵت؛
هەرجایێ بچم هەر هام ئە هووڵت.
گەڕین تا کەوەر گرد خاکے پاکت؛
لەک و مینجایی گرد سینه چاکت؛
هۆرے بی نوومت چۊ سایە سەرده؛
وه داخے دۊۊریت دلٛم پوڕ دەرده.
بےومه نەزرے ئێ تاقے پیلت؛
سیکەێ زەمین چۊ سۉز و سیلت.
لۊڕسووڼ گیوونم، لۊڕسووڼ خاکم،
ئەڕا لۊڕسووڼ هەر سینه چاکم.
عەلی باقرزاده بیرانوەند
سسسسسسسسسسسـ
تۊنی = تۆیت
زەیم = زام
ئەفڵاک = قەڵای فەلەکول ئەفلاک
گەهەر = دەریاچەی گەهەری لورستان
هووڵ = بیر، خەیاڵ
گەڕین = چییای گەڕین
کەوەر = چیای کەوەر کۆ
مینجایی = لوري ناوەڕاست
هۆر = خۆر
بےوم = ببمە
ئێ = ئەو
پیل = پرد
سیکە = گۆشە
چۊ = وەک
سۆز و سیل = کەسکەسۆر، پەلکەزێرینە
قەستەرە یا کاتێتەر
چەند رۆژێ لەمەوبەر سەیری ڤیدیۆیەکم کرد کە دیمانەیەک بوو لەگەڵ پزیشکێک بە ناوی دوکتۆر شوان عوسمان کە دەیگوت نامیلەکەیەکی داناوە سەبارەت بە (قەستەڕە). ئەو دەیگوت هەوڵیداوە لە بەرامبەر واژە بیانییەکاندا واژەی کوردی بەکاربهێنێت. وەک نموونە باسی لە یەک لەو واژانە کە کردوویەتی بە کوردی؛ ئەویش واژەی (قەستەرە یا قەثتەڕە)یە. دوکتۆر شوان دەڵێت ئەم ووشەیە عەرەبییە و حەزی نەکردووە ووشەی عەرەبی لە کوردیدا بەکاربهێنێت. هەربۆیە گەڕاوە لە فەرهەنگە کوردییەکاندا واژەی (تاڵدان)ی دۆزیوەتەوە و بە واتای قەستەڕەی عەرەبی لە پەرتووکەکەیدا بەکاری هێناوە. دیارە، من لە ژێر ڤیدیۆکەدا کورتە سەرنجێکم بۆ نووسی. وا ئێستایش لێرە بە درێژی روونی دەکەمەوە کە هەڵەی ئەم پزیشکە بەڕێزە لە کوێدایە.
تاڵ دان یا تاڵ دایین فرمانە. کاتێک بە گەڵوان و مازووی هاڕدراو پێستی ئاژەڵ خۆش دەکرێت پێیدەڵێن تاڵ دان. کەواتە لە دەباغدان و خۆش کردنی پیستی ئاژەڵ، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە قەستەڕەو و شێوازی کارەکەیەوە نییە.
بەڵام واتای قەستەرە چییە؟ قەستەرە واژەیەکی عەرەبی نییە؛ بەڵام بە گۆڕینێکی زۆر ساددە عەرەبێندراوە. (کاثێتەر)ی ئینگلیسی کە بە رەچەڵەک یۆنانییە کراوەتە قەستەڕە یا قەثتەڕە. عەرەب وەک ئێمە نییە؛ کاتێک ووشە دەعەرەبێنێت، بەکاریشی دەهێنێت. ئێمە ١٠٠ ساڵە (ئۆتۆمۆبیل)مان کردووەتە (ترومبێل) کەچی پێمان شەرمە بەکاری بێنین.
کاثێتەری یۆنانی لەمێژە بە واتای هەڵچۆڕاندنی پێشاو لە میزڵدان بەکاردەهێنرێت. واتە کاتێک مارپێچێکی باریک دەکرێت بە میزەڕۆی مرۆڤدا تا پێشاو لە میزڵدان بهێنێتە دەرەوە، پێیدەگوترێت (کاثيتەرایزەیشن).
لەم ساڵانەی دوواییدا کە زانستی پزیشکی گەیشتە ئاستێک کە شاڕەگەکانی دڵ لە کاتی داخراندا لە رێگەی مارپێچێکی زۆر باریکەوە واز بکات، بەم کردە و پێواژۆیەیش گوترا (کاثیتەرایزەیشن). واتە ئەو مارپێچە زۆر باریکەی تەلێکی زۆر باریکتری تیادایە و لەرێگەی شاڕەگەوە دەگەنرێتە نێو دڵ بۆ وازکردنی رێڕەوی هاتوچۆی خوێن پێی دەگوترێت (کاثیتەر).
بەلی پۆکە
لە لوڕیدا بە بەڕوو دەڵێن بەلی. بەلی پۆکە واتە بەڕوو پۆکە. پۆکەیش واتە تەقاو، ترەقاو، تەقیو یا شتێک کە دەتەقێتەوە. بەسەر یەکەوە بەو بەڕووە دەگوترێت کە کاتێک دەیخەنە سەر پشکۆ و سکڵ دەتەقێتەوە؛ و جاری وایە ناوکەکەی دەردەپەڕێ دوو سێ مەتر دوور دەکەوێتەوە.
بە بڕوای من ئەم واژەی پۆکەیە زۆر بەجێیە بۆ ئەو درۆنانە بەکار بهێنرێت کە دەتەقنەوە. زۆر لە واژەی خۆکوژ گونجاوتر و شایستەترە. یانی لەبری درۆنی خۆکوژ بگوترێت درۆنەپۆکە یا درۆنی پۆکە.
کوردی و لوڕی
لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا وەگەرد دوو هاوڕێی لوڕ ئاشنا بووم و باسی زمانمان دەکرد. بەتایبەتی سەبارەت بە واژە هاوبەشەکانی نێو ئەو زمانانەی پێیان دەڵێن زمانی ئێرانی. دووای چەند جارێک گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون هەردووکیان پەییان بە هەڵە تێگەیشتنی خۆیان سەبارەت بە کوردی و لوڕی برد. یەکێکیان گوتی واژەی لوڕی تا تازەتر بێ پتر لە فارسییەوە نزیکە و تا کۆنتریش بێ پتر لە کوردییەوە نزیکە کە هەرگیز بە بیرمدا نەهاتبوو. ئەوی تر گوتی جاران لام وابوو لوڕی و فارسی لەسەدا نەوەدی ووشەکانیان یەکن و یەک رەگ و ریشەیان هەیە بەڵام ئێستا تێگەیشتووم کە لە سەدا نەوەت و پێنجی واژەکانی لوڕی و کوردی یەک ریشەن و نزیکایەتیی لوڕی لە فارسی تەنیا دەگاتە سەدا هەفتا. نزیکبوونەوە لە یەکتری بە
ئیبن تەیمییە
وەک دەزانین یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکانی ناسیۆنالیزمی فارس مەزەوی شیعەی دوانزە ئیمامییە. باوەڕ ناکەم هەموو کتێبەکانی ئەم مەزەوە بپشکنیت لە دوو شوێن ئاماژەیان بە نووسراوەیەکی ئیبن تەیمییە کردبێت و وەک ژێدەرێکی جێی باوەڕ ناویان بردبێت. لە مەزەوی سوننی دا ئیبن تەیمییە داڕێژەری بیردۆزەی ئیسلامی تونداژۆیە. ئەم ئیبن تەیمییەیە لە پەرتووکێکی دا گوایە باسی کوردی کردووە و لەوێدا شەکری شکاندووە و گوتوویەتی ووشەی کورد واتە شوان و کۆچەری. ناسیۆنالیزمی فارس ئەم قسەیەی ئیبن تەیمییەی کردووەتە بەڵگە و دەڵێت لە هەر پەرتووک و سەرچاوەیەکی مێژووییدا ووشەی کورد نووسرابێت ، ئەوا مەبەست لێی گەل و نەژادی ئەمڕۆی کورد نییە بەڵکوو خەڵکانی کۆچەرین. جا رەنگە کۆچەرییەکان فارس بووبێتن یا هەر نەژادێکی تری بە ووتەی خۆیان ئێرانی.
دیارە سەبارەت بە خودی ئیبن تەیمییەیش باسی ئەوە هەیە کە کورد بووە چونکە خەڵکی شاری حەرانی باکووری کوردستان بووە؛ بەڵام ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مەغز
ئەمە واژەیەکە لە فارسی دا بە کاردەهێنرێت. سۆرانییەکەی (مێشک)ە و لە کورمانجی و هۆرامیش دا دەگوترێت مژی، مێژی، مەژی، مژگ، مەژگ، مەژک.
کە دەڵێم فارسی زێدە دەنگ دەخاتە پێش، ناوەراست یا دووایی ووشەوە، لێرەدا روون و ئاشکرایە. ئەوە کوردی نییە کە ووشەکان دەسوێتەوە و هەندێک لە پیتەکان قووت دەدات، بەڵکوو فارسییە ووشەکان ئاڵۆز و قورس دەکات.
مەغۆلەکانی چین
لە چین ٥٦ نەژادی جیاواز لەلایەن حکومەتەوە بە فەرمی دانیان پێدا نراوە. مەغۆلەکان یەکێکن لەم ٥٦ نەژادە. نیشتمان و ناوچەی ژیانیان باکووری چینە کە دەکاتە هاوسنووری دەوڵەتی مەغۆلستانی سەربەخۆ. مەغۆلەکانی چینیش وەک ئەوانەی مەغۆلستانی سەربەخۆ پێکهاتوون لە ئێڵ و هۆزی جیاجیا و بە زۆری رەوەند و کۆچەرن و ژیانیان لەسەر ئاژەڵدارییە.
بەڵام بە بەراوەرد لەتەک نەژادەکانی تری چین، زۆر دواکەوتوون و ناوچەکەیان هیچ پێشکەوتنێکی پێوە دیار نییە.
حکومەتی چین بە چەندین رێگەی جیاواز هەوڵ دەدات مەغۆلەکان بتوێنێتەوە. بۆ وێنە خوێندنی زمانی مەغۆلیی نەتێڵ کردووە. نێوە نێوە بە بیانووی تێکدانی ژینگەوە هەر جارەی کۆمەڵێکیان لە نیشتمانی خۆیان دوور دەخاتەوە بۆ هەرێمەکانی تر؛ بە تایبەتی بۆ ناوچە هان نشینەکان تا لە ژێر کاریگەریی زمان و نەریتی هانەکاندا زووان و ناسنامەی خۆیان فەرامۆش بکەن و بتوێنەوە.
شایانی باسە کە ژمارەی مەغۆلەکانی چین نزیکەی هەفت میلیۆنە؛ واتە دوو بەرابەری دانیشتوانی مەغۆلستانی سەربەخۆ.
ئاسمانگەڕ
بەڵام ئەگەر لێی وورد بینەوە ئەم واژەی (ئاسمانگەڕ)ە واژەیەکی ناڕۆشنە. کاتێ تۆ دەڵێیت ئاسمانگەڕ، ئایا مەبەست ئەو کەسەیە کە ئاسمان دەگەڕێ یا ئەو کەرەستەیەی کەسەکە سواری دەبێت و بەکاری دەهێنێت بۆ گەڕانی ئاسمان وەک مووشەک و تاد..؟
ئینجا ئەم کەسانە و کەرەستەکانیان دەچنە ئاسمان یا دەچنە بۆشایی (ئاسمان)؟ مەگەر نەسەلمێندراوە کە شتێک بە ناوی ئاسمان نییە و هەرچی هەیە بۆشاییەکی فراوانە و بێسنوورە؟! بۆچی لەباتی ئاسمان یا بۆشایی ئاسمان ناڵێن کەیهان؟ کەیهان واژەیەکی پەهلەوییە و هاوبیچمی جیهانە. دەکرێ بە کەرەستەی گەڕان بە کەیهان دا بگوترێ (کەیهانگەڕ) و بە کەسەکانیش بگوترێ (کەیهانەوا) لەسەر بنەمای نانەوا، پێشەوا؛ یا (کەیهانوان) لەسەر بنەمای شاخەوان، مەلەوان؛ یا (کەیهانوەر) لەسەر بنەمای سەروەر، دادوەر.
وەک دەزانین لە ئینگلیسی دا (سپەیس شیپ) بە کەرەستەکە دەگوترێت و (ئەسترۆنۆت)یش بە کەسەکە دەگوترێت؛ واتە ووشەکان جیاوازن؛ ناکرێ لە کوردیدا یەک واژە یا دەستەواژە بۆ هەردووکیان بەکاربهێنرێت.
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...







































