ئەم رۆژانە لە دەزگا رەسانەییەکانی باشوور ووشەی (کاڤیار)م بیست کە مەبەست لێی گەرای ماسییە.
واژەکە لە تورکیی عوسمانیدا (خاڤیار) بووە و وەک خۆی گوازراوەتەوە بۆ فارسی کە بە (خاویار) دەینووسن چونکە پیتی (ڤ) لە فارسی دا نییە.
لە رێگەی فارسییەوە گوازراوەتەوە بۆ زووانە ئەوروپاییەکان و بووە بە کاڤیار و.. لە رۆژهەڵاتیش هەموو کورد دەڵێن (خاویار) بەڵام رەسانەگەلی باشوور شێوە ئەوروپاییەکەی فێری خەڵکی دەکەن و دەڵێن (کاڤیار).
ریشە و بنەچەی کاڤیار لە راستیدا (خا)ی کوردییە. خا واتە هێلکە. خاگینە واتە هێلکەوڕۆن. (خایە) واتە (باتوو/گون) کە ئێستا لە فارسی دا بەکاردەهێنرێت. بەشێوی (هاگ، هێگ)یش هەیە کە بە واتای تۆوی کارگ و هەندێ رووەک بەکاردەهێنرێت. خاویار یا خایار یا خاڏار، خاوار واتە شتێک کە لەشێوەی خا یا هێلکەیە.

No comments:
Post a Comment