ناوی ئینگلیسی: Dodder
ناوی زانستی: Cuscuta
ناوی کوردی: موونەکە، کالووسە، کاڵۆسە، تڕتڕە، رێزڕێزۆکە، زیرە، خێرک، خەیاتە، جلە، پیس پیسە، پیسک پیسکە، بێبنە، دارشکنە، ئەسپس، ئەڤێ، رەگەکیشە.
رووەکێکی مشەخۆرە، ریشەی نییە بەلکوو لەسەر رووەکی تر وەک تەماتە، پیاز، بیبار، وێنجە و هەندێک گوڵ و دار و دەوەن خۆی دەژیێنێت. جۆرێک لوولەی هەیە دەینووسێنێت بە قەد یا ریشەی رووەکەکانەوە و خۆراکەکەیان بۆ خۆی رادەکێشێت. لەشێوەی پەتێکی باریکە، رەنگی زەردە، گوڵ و گەڵا دەردەکات و تۆو دەکات و دوواتر تۆوەکانی دەڕوێنەوە. وەک لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کرا لە زمانی کوردیدا ناوی زۆرە، دیارە ئەم ناوانەی لێرە نووسراون کورمانجی و ئەردەڵانی و گۆران و لەکی و کەڵوڕی و کوردیی خوارنگ ناگرێتەوە؛ بەڵکوو بە زۆری ناوچەکانی موکریان و سۆران و بابان ئەم ووشانە بەکاردەهێنن.
مەبەست لە نووسینی ئەم چەند دێرەیش هەر ئەم خاڵە گرنگەیە. بۆ ووشەیەک بزانە لەم زوانە توانایەی ئێمەدا چەندە واژەی جوان و بەهێزمان هەیە. هەرچەند تا ئێستا نەمانتوانیوە وەک پێویست سوود لەم هەموو هاواتایە وەربگرین کە لە زمانەکەماندا هەیە بەڵام هیوادارم ئێستا واژەکان کۆبکرێنەوە و تۆمار بکرێن تا لە ئایندەدا نەوەکانمان بتوانن بۆ هەرکام لەم پەیڤانە جێگە و پێگەی شیاو بدۆزرێتەوە.
No comments:
Post a Comment