Tuesday, January 4, 2022

میوە بۆچی شیرینە؟

شێخ عوسمان سیراجەددینی


زانیوتە میوە بۆچی شیرینە؟

شەکەرلێو نوستوون لەو ژێر زەمینە!


هەوایەکی خۆش مەڵبەندی نەبوون؛

هەموو کەس بە تای کراسێک نوستوون.


ئەو سەرچاوانەی لەسەر هەردانن،

فرمێسکی چاوی جوانەمەرگانن.


نەرگسی چاوکاڵ دەمەو بەهاران،

کە ئەڕوێن لە لای دەشت و کۆساران،


چاوی جوانانن کەوتوونە بن گڵ؛

نیشانمان ئەدا گەردوون لە سەر چڵ.


No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...