Wednesday, January 5, 2022

ئاوی لیمۆ

 


کاتێ کە درەختێکی لیمۆت هەیە و بەری باشی پێوەیە و بەرەکەی دەچنیت؛ بۆ ئەوەی خەسار نەبێت، هەمووی لەت دەکەیت و دەیگوشیت تا ئاوەکەی هەڵبگریت، دووای چەند هنگارێک کە تامی دەکەیت، دەبینیت ئەوەندە تاڵە ناخورێتەوە!!

رەنگە وا بزانیت کە خۆت بەهەڵە چوویت و هەر سەرەتا لیمۆکانت تاڵ بوون. بەڵام نەخێر، تۆ بە هەڵە نەچوویت. بەڵکوو خەسڵەتی لیمۆ وایە. هەندێک توخمی بەرایی کیمیایی لە لیمۆدا هەیە کە کاتێک تراوەکەی لەگەڵ هەوادا بەریەک دەکەون، ماددەی لایمۆنن تیایدا دروست دەبێت کە ماددەیەکی تاڵە.
تاکە رێگا بۆ ئەوەی ئاولیمۆکە خەسار نەبێت ئەمەیە کە هەنگوینی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت.
رەنگە پرسیار بکەیت ئایا رێگایەکی تر هەیە بۆ ئەوەی لیمۆی پێگەیشتوو خەسار نەبێت؟ دەبێ بگوترێت کە تاکە رێگا بریتییە لە هەڵگرتنی لیمۆکان بە ساغی لە ناو خوێدا. دەکرێت بەم شێوازە بۆ ماوەی چەند مانگێک لێمۆکان بپارێزرێن. 

No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...