شڕواڵ، شەڕواڵ، سرواڵ، سربال، شلوار، شاڵوار، شەڵوار، شەواڵ، شواڵ..
Wednesday, September 18, 2024
شڕواڵ
Sunday, September 15, 2024
قاویتی لوڕی
هاوڕێم مامۆستا عەلی کوردعەلیوەند بەم جۆرە باسی دروسکردنی کرد.
قەزوانی وورد و ناسک لەبەر خۆر ووشک دەکرێتەوە و پاشان لەسەر ساج بۆدەدرێت و وورد وورد بە جۆنی دەهاڕدرێت. دووایی گەنم دەکرێتە نێو شیرەوە و پاش خووسان و نەرمبوونی، لەبەر خۆر ووشک دەکرێتەوە کە پێیدەڵێن گەنمەشیر. پاشان بۆدەدرێت و لە بە جۆنی وورد دەکرێت. ئینجا هەرکام لە قەزوان و گەنمەشیرەکە تێکەڵ دەکرێن؛ زافەران و گوڵاو و تەنانەت لە هەندێ ناوچە زەردەچێوەیشی تێدەکرێت و دۆشاویان لێدەدرێت و بە دەس هەڵدەشێلدرێن تا جوان یەکدەگرن. لە دووا هەنگاودا سەلک سەلک دەکرێت و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
کول
کول لەم ووشانەی خوارەوەدا واتە ئێش و ژان.
کول و کەسەر، کول و کۆڤان، کولەمەرگی، دەرد و کول، دەم کولی، کولانەوە، کولاندنەوە.
رەنگە کول لەگەڵ گل دا هاوڕیشە بێت کە ئەمیش مانای ئێش و ژانە.
دۆزرانەوەی بۆمبێکی تەمەن ٦٠ ساڵی
دوێنێ رەسانەگەلی ئێرانی ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە لە کاتی هەڵکەندنی هێڵی لوولەی گاز لە ئوستانی فارس بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە کە هی شەڕی ساڵی ١٣٤٢ (١٩٦٣) و نەتەقیوە. لە گۆر نووچەگەهانی ئیرنا، بۆمبەکە لە ئاوایی ئەمیر ئەییوب رۆستەم و لە قووڵایی یەک مەتردا دۆزراوەتەوە؛ و هەرێنە ئەمڕۆکە تیمێکی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی بۆمب بچنە شوێنەکە و پووچەڵی بکەنەوە.
شایانی باسە کە ساڵی ١٣٤٢ (١٩٦٣) حەمەڕەزا شای گۆڕکراو لە سەروبەندی چاکسازیی زەویوزاردا و لەو کاتەدا کە دەیوست چەک لە هۆزەکان دابماڵێت رووبەڕووی بەرخۆدان و بەرهەڵستیەکی بەبڕشت بوویەوە لە ناوچەکانی فارس و بۆیرەمەد. ئەمەیش وای کرد کە زۆر بێبەزەییانە هێرشێکی هەمەلایەنە و بە هەموو جۆرە چەکێک بکاتە سەر جەماوەری ئەو ناوچانە؛ و کوشتارێکی زۆری بێبەزەییانە بکات. کە دوواتر لە مێژووی تازەی ئەم وەڵاتەدا بە (شەڕی گوجستان) ناسرا.
چاپ
تەمەنی واژەی چاپ رەنگە ٧٠٠ تا ١٠٠٠ ساڵ بێت. لە گۆر سەرچاوەکان، ساڵی ١٢٩٥ی زایینی ئێلخانی مەغۆل گیخاتو خان کە فەرمانڕەوای ئێران بوو، بە چاولێکەری لە کوبلای خانی مەغۆل کە ئەویش فەڕمانڕەوای چین بوو، پارەی کاغەزی دروست کرد. نزیکەی بیست ساڵێک پێشتر کوبلای خان پارەیەکی لە چین دروست کردبوو بە ناوی (چاو) کە زۆر بە باشی کاروبارە دارایی و بازاڕوانییەکانی ئەوێی راییکردبوو. گیخاتوو خانیش لاسای ئەوی ئەوی کردەوە و لە شاری تەورێز بنکەیەکی بۆ دروس کردنی چاو دامەزراند کە ناوی لێنرا چاوخانە. چاو پارچەیەکی کاغەزی یا چەرمی بوو لە دیوێکی ناوی گیخاتووخانی لەسەر نووسرا بوو، هەروەها دەستەواژەی (لا الە الا اللە، و محمد رسول اللە(ی بە زمانی چینی لەسەر نووسراوبوو. لە دیوەکەی تری نووسرابوو بە فەرمانی شای جیهان ساڵی ٦٩٣ ئەم چاوە رەوایەتی پێدراوە و هەرکەس ساختەکاریی تێدا بکات بە ماڵ و منداڵەوە سزا دەدرێت و هەموو داراییەکەی لێدەسەنرێت. گوایە ووشەی چاپ و چاپخانە لە چاو و چاوخانەوە لەوساوە دروست بوون.
لە گۆر چەند سەرچاوەیەکی تر پێش ئەم سەردەمەیش ووشەی چاپ هەبووە و شان بە شانی ووشەی تەبع (طبع)ی عەرەبی بەکارهێنراوە. لە بنەڕەتدا لە واژەی (چەهاپ، چەهاپا، چەهاپەخانە، چەهاپاتی، چەهاپتا)ی هیندییەوە وەرگیراوە. ئەو نووسەر و گەڕیدە ئێرانییانەی پەرتووک و بڵاڤۆکی چاپکراوی میسر و عوسمانییان دیتبوو بەم کارەیان دەگوت تەبع؛ بەڵام ئەوانەی لە هیندوستان دیتبوویان، پێیان دەگوت چاپ. چونکە هەر کام لە میسر و عوسمانی و هیندوستان پێش ئێران پەرتووکیان تێدا چاپ دەکرا. چاپ لە زمانی هیندی دا بە مۆر یا مۆرکردن دەڵێن. زۆر پێش ئەو سەردەمانە لە هیندوستان قوماشیان بە قاڵبی لە چێو هەڵکەنراو مۆر دەکرد و بە رەنگی جیاجیا دەیانڕازاندەوە؛ بەم کارەیان دەگوت(چەهاپانیا( یا (چەهاپارە). ئەم کارە هاوشێوەی دروسکردنی پارە بوو. ئیتر ئەم ووشەیە بە کەمێک گۆڕان لە واتا و بێژەکردن دا بووە بە چاپی ئێستامان.
یەزیدی کوڕی معاویە
تا ئێستا زانیوتە یەزیدی کوڕی معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان شاعیر بووە؟
(الا یا ایها الساقی ادر کاسا و ناولها)ی حافزی شیرازی لە یەکێک لە هۆنراوەکانی یەزید وەرگیراوە. هەربۆیە حافز لەسەردەمی خۆیدا لەلایەن مەلاکانەوە زۆر دژایەتی کراوە. تەنانەت تا سەردەمی پەهلەوی چەندین جار بە فەتوای مەلاکان گڵکۆکەی تێکدراوە. بە بڕوای هەندێک لە حافز ناسان، حافز بە مەرگی ئاسایی خۆی نەمردووە و بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە و بە فەتوای مەلا بناژۆکان کوژراوە.
ئەمە هۆنراوەکەی یەزیدە:
انا المسموم ما عندى بتریاق و لا راقى
أدر کأسا و ناولها الا یا ایها الساقى.
کاڤیار
ئەم رۆژانە لە دەزگا رەسانەییەکانی باشوور ووشەی (کاڤیار)م بیست کە مەبەست لێی گەرای ماسییە.
واژەکە لە تورکیی عوسمانیدا (خاڤیار) بووە و وەک خۆی گوازراوەتەوە بۆ فارسی کە بە (خاویار) دەینووسن چونکە پیتی (ڤ) لە فارسی دا نییە.
لە رێگەی فارسییەوە گوازراوەتەوە بۆ زووانە ئەوروپاییەکان و بووە بە کاڤیار و.. لە رۆژهەڵاتیش هەموو کورد دەڵێن (خاویار) بەڵام رەسانەگەلی باشوور شێوە ئەوروپاییەکەی فێری خەڵکی دەکەن و دەڵێن (کاڤیار).
ریشە و بنەچەی کاڤیار لە راستیدا (خا)ی کوردییە. خا واتە هێلکە. خاگینە واتە هێلکەوڕۆن. (خایە) واتە (باتوو/گون) کە ئێستا لە فارسی دا بەکاردەهێنرێت. بەشێوی (هاگ، هێگ)یش هەیە کە بە واتای تۆوی کارگ و هەندێ رووەک بەکاردەهێنرێت. خاویار یا خایار یا خاڏار، خاوار واتە شتێک کە لەشێوەی خا یا هێلکەیە.
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...






