Wednesday, January 5, 2022

مێهرداد ئیزەدی و ئۆجەلان



 مێهردادی ئیزەدی مامۆستای مێژوو کە خۆی کرماشانییە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە ریشە و رەچەڵەک و پێکهاتەی کورد لە یەک خاڵی زۆر گرنگدا کۆکن کە دەڵێن: کوردی ئێستا (بە لوڕ و بەختیاری و فەیلی و لەک و هۆرامی و زازاکی و سۆران و کورمانجەوە) نەوە و زار و زیچی هەموو ئەو گەلە دێرینانەن کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە زاگرۆس و میزۆپۆتامیا دا ژیاون؛ و هەندێکیش لەو گەلانە دەکرێ پێیان بگوترێت کوردە بەراییەکان؛ واتە راستەوخۆ کورد نەبوون، بەڵام بەشدار بوون لە دروستبوونی رەچەڵەکی کورداندا؛ وەک هێلینییەکانی ئەنادۆڵ.

بە ووتەیەکی تر هێلینی، هیتی، میتانی، کاڵدی، یۆن، ئۆرارتۆ، گۆتی، لۆلۆیی، هووری، میدی، ئیلامی و تاد.. کە مێژووناسان دەڵێن فەوتاون و لە مێژوودا سڕاونەتەوە، لە راستیدا هەر ئێستا بە نەژاد و زمانەوە زیندوون و لەسەر هەمان خاک دەژیێن کە هەزاران ساڵە تیایدا نیشتەجێن. ئەوەی کە نەماوە و سڕاوەتەوە، ناوەکانیانە کە بە گوێرەی سەردەم و دەسەڵاتە فەرمانڕەواکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.


No comments:

Post a Comment

چووچ

چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە.  سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت.  بەڵام...