نەسۆز یا نەسووت تەنراوێکی سروشتییە لە کانزای سیلیکات پێکهاتووە. شەش جۆری هەیە، کە هەمووانیان پێکهاتوون لە بلوورگەلی تەنراوی درێژ و باریک. هەر تەنراوێکیش پێکهاتووە لە گەلێک تەنراوچەی مایکرۆسکۆپیی زۆر وورد، کە بەهۆی لێکخشان و دەسلێدان و ئەمانەوە دەکرێ بە هەوادا بڵاو ببنەوە.
ئەزبێست ماددەیەکی نەگەیەنەر\ناڕەسانی زۆر باشە و تەزووی کارەبا ناگەیەنێت. هەروەها زۆر بەتاب و خۆڕاگرە لە هەمبەر تینی گەرمادا. ئەزبێست یا نەسۆز ماددەیەکە لە سروشتدا هەیە و وەک سەرچاو ژێرزەمینییەکانی تر لەژێر خاک دەردەهێنرێت. ووشەی ئەزبێست ووشەیەکی یۆنانییە و واتای نەسۆز و نەسووت دەبەخشێت. لە سەردەمانی کۆن وەک پڵیتەی چرا بەکارهێنراوە بێ ئەوەی بسووتێت؛ بۆیە پێیان گوتووە ئەزبێست یا نەسووت.
گوایە خوسرەوی پەرویز پادشای ساسانی دەسرۆکەیەکی پێ بووە؛ لەبەر چاوی میوانەکانی خستوویەتە نێو ئاگرەوە تا خاوێن بێتەوە؛ پاشان هێناویەتە دەرەوە و بەکاری هێناوە. بەم کارەی میوانەکانی تووشی هەژەند و سەرسوڕمان کردووە. گوایە ئەو دەسرۆکەیەی خوسرەو نەسۆز بووە و لە پێستی سەمەندەر دروسکراوە؛ کە زیندەوەرێکی ئەفسانەییە وەک دەڵێن لە کوورەی ئاسنگەراندا دەژیێت.
توێژینەوە کۆنینەناسییەکان سەلماندوویانە کە لە چاخی بەردین دا ماددەی نەسۆز بەکارهێنراوە و تێکەڵ کراوە لەگەڵ قوڕی چینی و سیرامیک بۆ ئەوە پتر بەهێز و خۆراگر بن. لە سەردەمی تازەیشدا یەکەم کانی گەورەی ماددەی نەسۆز لە سەدی ١٩ دا هەڵکەنرا و بەکارهێنرا.
لە رووی تەندروستییەوە ئەزبێست کاریگەریی زۆر نەرێنی لەسەر سییەکانی مرۆڤ دەبێت. هەڵمژینی تەنراوچەکانی نەسۆز دەبێتە هۆی گەلێک نەخۆشی؛ لەوانە نەخۆشیی هەوکردنی سییەکان (ئەزبێستۆسیس) و شێرپەنجە.
Wednesday, January 5, 2022
ئەزبێست یا نەسۆز
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...
No comments:
Post a Comment