هەر کەسێ چاوی بەم واژەیە دەکەوێ یا دەیبیستێ، یەکسەر دەڵێ ئەمە عەرەبییە. ناهەقیش نییە؛ چونکە عەرەب تەنیا
بەمەوە نەوەستاوە کە (ت) بکات بە (ط) و (ک) بکا بە (ق)؛ چەندین فرمان و ناو و ئاوڵفرمانیشی لێ ساز کردووە و بە چەند واتای جیاوازیش بەکاریان دەهێنێت. طبق، طبقة، مطابق، تطبیق، طابق، مطبق، اطبقة، یطبق، تطبیقا...
سەرچاوەی هەموو ئەم واژە عەرەبییانە واژەی (تاوە)یە. تاوە کە واتای دەفر دەدات، بە زۆر شێوە و بیچمی جیاواز لە زار و گۆیشە جیاوازەکانی کوردی دا هەیە. وەک تاوە، تاڤە، تابە، مایتاوە، مایتابە، ماهیتاوە، ماهیتابە و هەروەها لە واژەی ئافتاوەیش دا هەیە واتە تاوەی ئاو. هەر ئەم (تاوە)یە بە زیادکردنی پاشبەندی (ک) واژەی (تاوەک)ی لێوە ساز کراوە. تاوەک یا تەوەک یا تەبەک کە لە پەهلەوی دا گوتراوە (تەپەک)، زیاتر بۆ دەفری گەورەتر لە (تاوە) وەک سینی و مەجمە و تەشت بەکارهێنراوە.
لە موکریان بەو تەشتە کە نانی تێدا پارێزراوە دەگوترا (تەبەک). تەبەک یا تەبەق بۆ ئەو دەفرەیش بەکارهێنراوە کە سەردەمی کۆن نەوزاد و ساوای چەند چەند رۆژانەیان تیادا خەواندووە. وەک لە چیرۆکێکی شێخی سەنعانی دا هاتووە؛ و یەکێک لە ژنە خاوەن کەرامەتەکان بە شێخ دەڵێت: تا سێت نەنان لە تەبەق؛ نەتگوت ئەڵڵاهو سەددەق! (ئاماژە بە چیرۆکێک دەکات کە لەودا شێخی سەنعانی لە ماوەی چەند چرکەیەک دا گۆڕاوە بۆ ژن و سێ منداڵی بووە؛ و پاشان بووەتەوە پیاو).
ئیتر ئەم (تەبەک)ە چووەتە نێو زووانی عەرەبییەوە و واتاکەیشی بە چەندین جۆر ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. لە کاتێکدا کە تەبەک واتای دەفرێک دەدات کە خۆراکی تێدا دەپارێزرێت، لە عەرەبی دا تەبەک بە واتای خودی خۆراک بەکاردەهێنرێت؛ یا وەک لە واژەکانی تریان دا دیارە، بە واتای چین و ئاست و ئەندازە و تاد... دێت.
Tuesday, January 30, 2024
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
چووچ
چووچ یا چوچ لە واژەنامە کوردییەکاندا بە مانای سیرەتی منداڵی ساوا هاتووە. سیرەت واژەیەکی پەرژینییە بە مانای ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دێت. بەڵام...
-
ئەم واژەیە ەگەڵ (رخنە)ی فارسی یەک بنەڕەتیان هەیە؛ هەرچەندە مانایان جیاوازە. لە کوردیدا بەشێوەی (رەغنە)یش بێژە دەکرێت. رەخنە یا رەغنە...
-
ئیبراهیم نادری کوڕی باوکێک بە ناوی فەیزوڵڵا نادری فەیلی و دایکێک بە ناوی نوقرە بوو. ( لە پەرتووکەکەی کاک فاڕووق فەرهاد دا بە هەڵە ناوی دایکی...
-
مەشک، مەشکە، مەسکە وژاەیەکی کۆنە و لە زمانەکانی پەهلەوی و سامی و ئارامیدا هەیە. کارم بەسەر ئەوەوە نییە کە لە واژەڕەتناسیی عەربی و فارسیدا چ...

No comments:
Post a Comment